تو‌ركیا له باره‌ی ڤیزه‌وه ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی هه‌ریمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی سانسۆر له‌سه‌ر پێدانی ڤیزه به هاوڵاتیانی عێراق له لایه‌ن توركیاوه، شاندیكی عێراقی گه‌یشته ئیسته‌نبوڵ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تەکانی ده‌ره‌وه و بازرگانیی تو‌ركیا كۆبوونه‌وه.
شاندی عێراق پێیوایه ئه‌م بریاره‌ی تو‌ركیا خزمه‌ت به هه‌ردوولا ناكات و زیانی بۆ كه‌رتی ئابووریی و بازرگانیی هه‌بووه، پێویسته تو‌ركیا چاوی پێدابخشێنێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كار و بازرگانیی نێوان تو‌ركیا و عێراق، ئه‌مین ته‌ها، به (كوردستان24)ی رایگه‌یاند: "به مه‌به‌ستی كارئاسانیی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تو‌ركیا له به‌رنامه‌ی دایه رۆژانه 600 ڤیزه به هاوڵاتیانی هه‌رێم بدات".
ئه‌مین ته‌ها، گوتی: "دیاره بڕیاره‌كه‌ی تو‌ركیا هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووته‌وه، به‌ڵام بۆ ئاسانكاریی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تو‌ركیا فه‌رمانبه‌ران له كونسڵخانه‌ی هه‌ولێر زیاد ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا له سلێمانی و دهۆكیش ڤیزه به هاوڵاتیان ده‌دات".
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی عێراق، جه‌عفه‌ر ره‌سوول، گوتی: "ژماره‌یه‌ك له هاوواتیانی دانیشتووی شاری به‌سره ئاڵای توركیایان سوتاند، به بڕیاری سه‌رۆك كۆماری تو‌ركیا له 10ی ئه‌م مانگه‌وه پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه به خۆرایی بوو، بۆ هاوڵاتیانی عێراق راگیرا، ئێستا بازرگان و گه‌شتیار و نه‌خۆش بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی تو‌ركیا ده‌بێ زیاتر له چوار مانگ چاوه‌ڕوان بن بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بۆ وەرگرتنی ڤیزە".
به‌پێیی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، به‌رپرسانی تو‌ركیا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، داوایان له شاندی حكوومه‌تی عێراق كردووه به فه‌رمیی داوای لێبوردن بكات و خه‌ڵكی شاری به‌سر‌ی باشووری عێراقیش له بڕی سوتاندنی ئاڵاكه ئه‌مجاره‌یان ئاڵای تو‌ركیا به‌رز بكه‌نه‌وه.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د