فڕۆكه‌ى سعووديه به‌ره‌و توركيا به‌ڕێده‌كه‌ون
K24 – هه‌ولێر:
پێشبينى ده‌كرێت، فڕۆكه‌ى جه‌نگى سه‌ر به هێزه ئاسمانييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه، له چه‌ند كاتژمێرێكدا بگه‌نه توركيا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌ن له شه‌ڕى سووريادا.
مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ يان سبه‌ى ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى سووپاى سعووديه ده‌گه‌نه توركيا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه سه‌ربازييه‌كانيان راپه‌ڕێنن.
بڕياره ئه‌و فڕۆكانه له بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رليك بگيرسێنه‌وه و شان به‌شانى فڕۆكه‌ى جه‌نگيى ئه‌مريكا وبريتانيان و فه‌ره‌نسا ئۆپرسايۆنى ئاسمانى له دژى چه‌كدارانى داعش له سووريا ئه‌نجامبده‌ن.
كه‌ناڵى ئێن تى ڤى توركيا بڵاويكرده‌وه، چوار فڕۆكه‌ى سه‌ربازى سعووديه له جۆرى ئێف 15 رۆژى هه‌ينى رابردوو گه‌يشتوونه‌ته ئه‌نجه‌رليك و 30 سه‌ربازى ئه‌و وڵاته‌ش له‌گه‌ڵ كه‌رسته و پێداويستى سه‌ربازى گه‌يشتوونه‌ته ئه‌نجه‌رليك.
سعووديه ئه‌ندامى ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه نێوده‌وڵه‌تييه‌يه كه ئه‌مريكا له مانگى ئابى 2014 بۆ دژايه‌تيكردنى داعش به به‌شدارى زياتر له 60 وڵات پێكيهێناوه.
سعووديه و توركيا له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، له باره‌ى پرسى سوورياوه له‌يه‌ك نزيكبوونه‌ته‌وه و هه‌ردووكيان خوازيارى رووخانى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌دن.
پێشتر ئه‌و دوو وڵاته به هۆى لايه‌نگرى توركيا بۆ موحه‌ممه‌د مورسى سه‌رۆكى پێشووى ميسر، په‌يوه‌ندييه‌كانيان ئاڵۆز ببون.
توركيا چه‌ند جارێك داوايكردووه، هێزى وشكانى بۆ سووريا ره‌وانه بكرێت و ئه‌و داوايه‌ى له لايه‌ن ئه‌مريكاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام عه‌ره‌بستانى سعووديه هاوڕايه له‌گه‌ڵيدا.
دواى ئه‌وه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى سنوورييان له ده‌ستى داعش رزگار كرد، توركيا پێداگيرى له‌سه‌ر ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ سووريا زۆرتر كردووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و: ئ.هـ