له ئێران نزيكه‌ى هه‌زار و 400 پاڵێوراى هه‌ڵبژاردن پاشه‌كشه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێران، رايگه‌ياند، له به‌ره‌به‌رى كۆتايهاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، نزيكه‌ى 1400 پاڵێوراوى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان پاشه‌كشه‌يان كردووه.
بڕياره رۆژى هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان به به‌شدارى 5 هه‌زار و 3 پاڵێوراو به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌رپرسێك له ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى ئێران، محه‌ممه‌د حسێن موقيمى رايگه‌ياند، له ئێستادا 4 هه‌زار و 844 پاڵێوراو ماونه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێشتر 6 هه‌زار و 229 كه‌س خۆيان كانديد كردبوو. هه‌روه‌ها له كۆى ئه‌و 161 كه‌سه‌ى خۆيان بۆ ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان كانديد كردبوو، 159 كه‌س ماونه‌ته‌وه و به نيازن كێبڕكێ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسييه‌ك له ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
به گوێره‌ى ئاماره فه‌رمييه‌كان له سه‌دا 10ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆيان كانديد كردووه، ژنن و ژماره‌يان ده‌گاته 500 ژن دواى ئه‌وه‌ى نزيكه‌ى 100 ژنيان پاشه‌كشێيان كردووه. به‌ڵام هێچ ژنێك بۆ ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان خۆى كانديد نه‌كردووه.
ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران له 290 ئه‌ندام پێكدێت و 55 مليۆن هاووڵاتى ئێرانى مافى ده‌نگدانيان هه‌يه. بۆ ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانش 88 ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى ئێران، يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه له دواى ئه‌وه‌ى ئێران رێككه‌وتنى ڤيه‌نناى له 14ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015، له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك (چين، رووسيا، فه‌ره‌نسا، بريتانيا، ئه‌مريكا + ئه‌ڵمانيا)، واژوو كرد. كه به راى چاودێرانى ره‌وشى ئێران ئه‌و رێككه‌وتنه پێگه‌ى حه‌سه‌ن رووحانى له به‌رامبه‌ر پارێزگاره‌كاندا به‌هێزكردووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و: ئ.هـ