چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره، چاویان له كڕینی فیدریكۆ بڕیوه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌وه‌ی كه ئێستا بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان، یاریزانێكی یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتاڵیایه كه له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا گرینگی پێ ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری Metro، لویس ڤان خال راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد چه‌ندان جار داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه كه فیدریكۆ بێرناردیسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی فیۆرێنتینای بۆ بكڕن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نساش هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه خستبووه گه‌ڕ.
له تازه‌ترین هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لاگازێت دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیایشدا هاتووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی بۆ كڕینی فیدریكۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵان هاتۆته سه‌رهێڵ.