ئه‌ڵمانیا به پاساوێكی سه‌یر لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ "تیرۆریستێك" ناكات
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ویلایه‌تی هیسنی ئه‌ڵمانیا له شاری فرانكفورت، به بیانووی سه‌رقاڵی دادگاكه‌وه ره‌تیده‌كاته‌وه تۆمه‌تبارێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی ده‌ستگیر بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
فریدریكه بوش، گوته‌بێژ به‌ناوی دادگاكه رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه سووریه و ته‌مه‌نی 32 ساڵه، له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2015ه‌وه، تۆمه‌تباركراوه به دانانی پلان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له ئه‌ڵمانیا.
گوته‌بێژه‌كه راشیگه‌یاند، ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رقاڵبوونی دادگاكه به‌هۆی زۆری دۆسیه‌ی تاوانباران كه له دادگاكه‌دا هه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دادگاكه له توانایدا نییه له‌و هه‌موو دۆسیه‌یه بكۆڵێته‌وه.
بوش روونیشیكرده‌وه، داواكاری گشتی ویلایه‌ته‌كه سكاڵای له‌سه‌ر دادگای هیسن تۆماركردووه و له سكاڵاكه‌دا ده‌ڵێت: "پاساوی دادگای هیسن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا، له جێگای خۆیدا نییه".