سكرتێری پاپای ڤاتیكان كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
ژنه سكرتێره‌كه‌ی پاپا فره‌نسیسی یه‌كه‌می ڤاتیكان، به كوژراوی له شوقه‌كه‌ی خۆیدا، كه له ده‌ره‌وه‌ی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیایه، ده‌دۆزرێته‌وه.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئیتاڵیا بڵاوییانكرده‌وه، پۆلیسی ئه‌و وڵاته، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ماوه‌یه‌كه لێی جیابووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ئه‌و ژنه، كه پۆلیسی ڤاتیكانه، كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنه كوژراوه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌سیوپییه و ناوی (میریام وۆڵدو Miriam Woldu)ه‌و پۆلیسی ئیتاڵیاش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و ژنه دووگیانه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئیتاڵیای رۆژی هه‌ینی رابردوو ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌دۆزێته‌وه، بێده‌نگه‌ی لێده‌كات.
دواتر رۆژنامه‌ی (il Messaggero)ی ئیتاڵیا، چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاوكرده‌وه و دواتر پۆلیسیش زانیارییه‌كانی له باره‌ی كوژرانی سكرتێری پاپای ڤاتیكان، پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌و ژنه سكرتێره‌ی ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ی و ساڵانێكه به‌رپرسی پێشوازیكردنی میوانانی ڤاتیكانه و ئه‌ركی نیشته‌جێكردنییانه له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ناوی سانتا مارتا (Santa Marta)، كه پاپای ڤاتیكانیش له‌و شوێنه‌دا نیشته‌جێ ده‌بێت.
سكرتێره‌كه‌ی پاپا به بیانووی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌كره، داوایكردووه رێگای پێ بده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه ژیان به‌سه‌ر ببات، به‌و خۆیه‌ی سانتا مارتا شوێنێكی "دابڕاوه".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئیتاڵیا، میریام وۆڵدۆ، تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه و پزیشكانیش هۆشدارییان له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی داوه‌تێ، به‌تایبه‌تیش له‌و كاته‌دا كه میریام دووگیانه و به‌رده‌وام له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدابووه.