به هاوكاری وڵاتێكی دراوسێ ههوڵی نانهوهی پشێوی دهدرێت
K24 – راپهڕین:
ماوەیەکە لە ناو شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە دروستبوونی لە سنووری ئیدارەی راپەرین پشێوی دەکریت، بە تایبەت لە شارەکانی رانیە و قەڵادزی، لایەنە سیاسییەکانیش ھۆشداری دەدەنە ھاووڵاتییان کە گەمە سیاسییەکان فریویان نهدهن، کە لەو دیوو سنوورەوە ھاوردەی کوردستان دەکرێت، بە تایبەتیش لە دوای داوای سهرۆكی ههرێمی كوردستان بۆ خۆئامادهكردن به مهبهستی ئهنجامدانی ڕێفراندۆم.
رانیە ، دەروازەی راپەڕین چەند رۆژێکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی ٢٥ ساڵەی راپەڕین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵندگۆ گوماناوییەکانەوە، باس لە گرژی و ئاڵۆزی ناو ئەم شارە دەکرێت بەرامبەر به لایەنە سیاسییەکان و راپەرین لێیان، ھەروەھا باس لە ھاوپەیمانی لایەنێکی باشوور دەکرێت لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ رابەرایەتیکردنی ئەو پرۆسەیە بە پشتیوانی دەوڵەتێکی "ئەو دیو سنوور"، رۆڵی بەغداش لەم سیناریۆیەدا لەرێگای حەشدی شەعبیەوە بەدوور نازانرێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان حزبی باڵادەست لە دەڤەری راپەڕین ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان و له ھەمانکاتیشدا داوای چاکكردنی شێوازی دهسهڵاتدارێتی دهكات له باشوور.
پارتی دیموکراتی کوردستان، چەند ساڵێکە بووەتە ئامانجی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە سنووری پارێزگای سلیمانیدا روودەدهن، بەرپرسێکی ئەو حزبەش، بوونە ئامانجی پارتەکەی دەگێڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ لەمهوبهر، ئەو مەترسییانەی ئێستاش بە درێژکراوەی ئەو میژووە دەزانێت، بەتایبەت پاش داواکەی سەرۆکی ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.
ھەنگاونانی کوردستانی باشوور بەرەو بە دەوڵەتبوون، چەندین دۆست و لە ھەمانکاتیشدا نەیاریشی ھێناوەتە سەرخەت، بەڵام مەترسی گەورە لەوەدایە کاتێك زلھیزێکی ئەودیو سنوور، بە دروستکردنی پشێوی لەبەرەی ناوخۆدا، دەیەوێت بەرەی پۆڵایینی پێشمەرگە لاواز بکات.