له‌م هه‌رێمه‌دا ياسا رێگه به ژن ده‌دات پياوه‌كه‌ى خۆى بكوژێت
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى (تۆڕى راگه‌ياندنى عه‌ره‌بى) بڵاويكردووته‌وه، له هه‌رێمى هۆنگ كۆنگى سه‌ر به وڵاتى چين، ياسا رێگه به ژن ده‌دات پياوه‌كه‌ى بكوژێت، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پياوه‌كه‌ى خيانه‌تى له‌گه‌ڵداكردبوو، به‌و مه‌رجه‌ى هيچ چه‌كێك به‌كار نه‌هێنێت به‌ڵكو ته‌نها به‌ده‌سته‌كانى ده‌بێ بيكوژێت.
دياره ئه‌م ياسايه هه‌ڵايه‌كى زۆر نايه‌وه له توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ره‌خنه‌يه‌كى زۆرى لێگيرا، به‌جۆرێك هه‌ندێك كه‌س پێيان وابوو ئه‌مه شێوازێكه له‌گه‌ڵته‌كردن به ياسا و سه‌روه‌رييه‌كانى و هه‌ندێكيش هيوا ده‌خوازن كه هاوسه‌رگيرى له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام بده‌ن، چونكه به‌م جۆره پياوان به‌دوور ده‌بن له‌خيانه‌ت كردن.
ھۆنگ کۆنگ یەکێکە لەو هه‌رێمانه‌ى سه‌ر به وڵاتى چينه و دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، پایتەختی وڵاتەکە شاری ڤیکتۆریایە و ئيداره‌يه‌كى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه، خەڵکی ھۆنگ کۆنگ نووسین و ئاخاوتنیان بە زمانی چینی کۆن و ئینگلیزییە و کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی له‌و هه‌رێمه رۆژ بەرۆژ پەرەی پێدراوە.