ساڵانه 2.5 ملیۆن ئهمهریكی هاوسهرگیری ئهنجام دهدهن
K24 - ههولێر:
ئاھەنگی ھاوسەرگیری لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمهریكا، گرنگی زۆری پێدەدرێت و ساڵانەش ناو و پیشە و داھاتی ئەو كەسانەی نیازی ئهنجامدانی پرۆسهی هاوسهرگیرییان ههیه، لەلایەن بنكەیەكی تایبەت تۆماردەكرێت.
بۆ ئەم ساڵیش حكوومەتی ئەمهریكا بڕی 48 ملیار دۆلاری بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخانكردووە، ئەمە لەكاتێكدایە تێچووی ئاھەنگێڕانێكی سادەی ھاوسەرگیری لە ئەمریكا ، دەگاتە نزیكەی 4000 ھەزار دۆلار.
خەرجی ئاھەنگی ھاوسەرگیری ھەندێك جار پارەیەكی خەیاڵی تێدەچێت، كەدەبێت كۆمپانیایەكی بازرگانی گەورە كەلوپەل و پێداویستی ئەو رۆژە دابین بكات، نانسی و تیشاڵز پەیوەندی خۆشەویستییان ھەیە ، بەڵام نانسی بێ ئاگایە لەوەی تشاڵز بەسادەیی و پێشكەشكردنی ئەنگوستیلەیەك داوای ھاوسەرگیری لێدەكات.
نانسی دهڵێت: "لەراستیدا تووشی سەرسوڕمان بووم بەو شێوەیە و لەناكاو داوای ھاوسەرگیری لێكردم، زۆر دڵخۆشی كردم، ھەرگیز لەبیری ناكەم".
ساڵانە لە ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمریكا، زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 ھەزار كەس پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجامدەدەن و زۆربەشیان پەیوەندی بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە ئامادەكردنی ئاھەنگی ھاوسەرگیری دەكەن.
ھەندێكیش ئەو كوڕوكچانەی بەنیازی ھاوسەرگیرین حەزدەكەن رۆژی ئاھەنگەكەیان، لە جەژنی سەری ساڵی زایینی یان رۆژی خۆشەویستی یاخوود لە رۆژی لەدایكبوون بەڕێوەبچێت.
ئەمهریكییەكانیش دەڵێن، ئاھەنگی ھاوسەرگیریش بەسەر سێ كۆمەڵە دابەشبووە كه مەبەستیان پێشكەشكردنی ئاڵقەی زیو و زێڕو پلاتینە.