هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كتێبه بخوێنێته‌وه ده‌مرێت
K24- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوبات/ فبرايه‌رى 2016 ماڵپه‌ڕى (بنتجبيڵ) بڵاويكردووته‌وه، كتێبى (سێبه‌رى ديوارى مردن) كه له‌لايه‌ن نووسه‌رێكى ئه‌مه‌ريكى له ساڵى 1843دا نووسراوه، هه‌ر كه‌سێك بيخوێنێته‌وه راسته‌وخۆ ده‌يكوژێت.
بڵاويشى كردووه‌ته‌وه، لێژنه‌يه‌ك له پسپۆڕانى بوارى كيميايى و ده‌سته‌ى په‌رتووكخانه، دواى لێكۆڵينه‌وه‌كردن له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى ماسك و ده‌سته‌وانه‌ى تايبه‌ت بۆ خۆپاراستن، هۆكاره‌كه‌يان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه گوايه نووسه‌رى ئه‌و كتێبه هه‌ڵساوه به ژهراوى كردنى به‌رگى كتێبه‌كه و لاپه‌ڕه‌كانى به مادده‌ى زرنيخ، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى لێ بدات ياخود بۆنى بكات، راسته‌وخۆ ده‌يكوژێت.
روونيشكردووه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه له هه‌موو جيهاندا دوو ژماره‌ى لێ چاپكراوه، له ويلايه‌تى ميشگانه له‌ئه‌مه‌ريكا و ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌كانيشى 86 لاپه‌ڕه و له ئێستادا به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك نزيك بوونه‌وه له‌و كتێبه قه‌ده‌غه كراوه.