ئۆباما: بۆ سه‌رخستنی ئاگربه‌ست له سووریا ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا
K24 – هه‌ولێر:
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بوونی گومانی زۆر كه ئاگربه‌ستی سووریا چه‌ند خۆی راده‌گرێ، به‌ڵام بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ئاگربه‌سته وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا و رووسیا و لایه‌نه‌كانی دیكه رێككه‌وتن "پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان" له سووریا بوه‌ستێن و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێ، وا بڕیاریشه سبه‌ی شه‌ممه ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌ستپێبكا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باراك ئۆباما گوتی: "وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگر به‌ست له سووریا سه‌ركه‌وێ، به‌ڵام چه‌ند شتێك هه‌ن وامان لێده‌كه‌ن به گومان بین".
له به‌شێك له گوته‌كانیدا ئۆباما گوتی: "هه‌موومان ده‌زانین مه‌ترسی و هۆكاری زۆر هه‌ن به گومان بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به رۆڵی خۆمان هه‌ڵنه‌ستین كه به لایه‌نی كه‌م هه‌وڵبده‌ین به رێگای دیبلۆماتیی ئه‌و ململانێ تۆقێنه‌ره كۆتایی پێ بێنین، ئه‌وا مێژوو به توندیی سزامان ده‌دا".
زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست جێبه‌جێكرا توندوتیژییه‌كان سنووردار ده‌كا، واشده‌كات ئه‌و سووریانه‌ی له نه‌هامه‌تیدان و پێویستی زۆریان به یارمه‌تییه، خۆراك و یارمه‌تی زیاتریان پێبگا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی گوت: "له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی ئه‌نجامدانی دانووستان تا به رێگای سیاسیی جه‌نگی ناوخۆ كۆتایی پێبێ و رێگا به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بدا هێزه‌كانیان دژی داعش چڕبكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌به‌ر ئه‌وه بۆ زیادكردنی هه‌له‌كانی وه‌ستاندنی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مریكا هه‌ر شتێكی له ده‌ست بێ ده‌یكا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: "رۆژانی داهاتوو گرینگن و جیهان به‌دواداچوون و چاوه‌ڕێ ده‌كا چی رووده‌دا"، گوتیشی: "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا و رووسیا به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان به ئه‌مه‌ك بن".
باراك ئۆباما دووپاتیكرده‌وه: "ئاگر به‌ست هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژی داعش ناگرێته‌وه كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كا، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش بووه‌ته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانی داعش له عێراق و سووریا".
به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ئاگربه‌ست له سووریا، هه‌ریه‌كه له رووسیا و ئه‌مریكا ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیاریكیان داوه‌ته ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، چه‌ند دیبلۆماتكارێكیش له ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایانگه‌یاندووه: "هیوادارن به زووترین كات ئه‌و پڕۆژه بڕیاره په‌سه‌ند بكرێ".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز - و: م.ح