نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه سه‌روو 35 دۆلار
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانیش زیادبوونی داواكارییه له‌سه‌ر به‌نزین له ئه‌مریكا.
كاتژمێر 11:16 پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، نرخی گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كانی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به‌رزبوویه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیلی به 35.44 دۆلاری ئه‌مریكیی فرۆشرا.
هاوكات نرخی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له رۆژئاوای تێكساس هه‌ڵكشا و یه‌ك به‌رمیلی ئه‌و جۆره گه‌یشته 33.33 دۆلار.
مامه‌ڵه‌كاران رایانگه‌یاند: "زیادبوونی داواكاریی له‌سه‌ر به‌نزین له ئه‌مریكا، هۆكارێك بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت".
ڤیانی لای خانمه‌شرۆڤه‌كار له بانكیی ئوستورالیای نیشتمانی گوتی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داواكاریی له‌سه‌ر به‌نزین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو هانده‌رده‌بێ بۆ زیاتر به‌كارهێنانی به‌نزین".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح