پارێزگاران بەمجۆرە ساختەكاری ئەنجامدەدەن

قایمقامی حزبی ئیعتماد: پارێزگاران بەنیازن لە رۆژی ھەڵبژاردندا ملیۆنێك دەنگدەر لە گوندەكانەوە بۆ تاران بێنن

K24 – ھەولێر:

ھەواڵی ھێنانی ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیانی حەوزەی عیلمی قوم بۆ تاران بڵاوبووەتە كە بڕیارە پارێزگاران بە مەبەستی بەدەستھێنانی دەنگی زیاتر بیانبەن بۆ ئەو شارە، بەڵام جێگری سیاسیی ئەمنیی قائیمقامی تاران رەتیدەكاتەوە.

جێگری سیاسیی ئەمنیی قائیمقامی تاران، عەلی ئەسغەر ناسربەخت رایگەیاند: "پرۆپاگەندەی ھێنانی كەسانی لایەنگری پارێزگاران بۆ تاران بە مەبەستی بەدەستھێنانی دەنگی زیاتر راست نییە".

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی (ئیلنا) ناسربەخت لەوبارەیەوە گوتی: "ھێزە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرانی پارێزگار لە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان ئامادەن و لە ئەگەری روودانی ھەر كارێكی نایاسایی ئاگادارمان دەكەنەوە".

وەزیری ناوخۆی ئێران، عەبدولڕەزا فەزڵی، لە وەڵامی ئەوە ھەواڵەی كە بڕیارە پارێزگاران بەمەبەستی بەدەستھێنانی دەنگی زیاتر، ملیۆنێك كەس بۆ تاران بێنن گوتی: "ئەگەر ھێنانی ئەو دەنگدەرانە راست بێت و بەرنامە بۆ داڕێژراو بێت بێگومان بە گوێرەی یاسا لەگەڵیان مامەڵە دەكەین".

لەو چەند رۆژەی دواییدا چەندین ھەواڵ لەبارەی رێكخستنی قوتابیانی ئایینی حەوزەی عیلمیەی قوم بڵاوبووەوە، كە پارێزگاران بە مەبەستی سەركەوتن لە ھەڵبژاردندا ئەنجامیان داوە.

یەكەمجار قایمقامی حزبی ئیعتماد، رەسووڵ منتخب نیا، رۆژی سێ شەممەی رابردوو گوتی: "پارێزگاران بەنیازن لە رۆژی ھەڵبژاردندا ملیۆنێك دەنگدەر لە گوندەكانەوە بۆ تاران بێنن".

وەرگێڕان: لەیلا قادریی