هه‌ماهه‌نگى كورد له باكوور سياسه‌تى ئه‌نقه‌ره‌ى له سووريا مايه‌پووچ كرد

K24 – هه‌ولێر
له گۆڕستانێكى نزيك له بنكه‌يه‌كى ئاسمانى سوپاى توركيادا، له "باشوورى خۆرهه‌ڵاتى توركيا" (باكوورى كوردستان)، گۆڕى زۆرێك له‌و شه‌ڕڤانه كوردييانه ده‌بينرێت، كه له شه‌ڕى دژى داعش گيانيان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى ئه‌و پرسه‌نامانه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل –هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى ئه‌مريكا له شه‌ڕيدا دژى داعش له باكوورى سووريا- ده‌رده‌كه‌وێت، نيوه‌ى ژماره‌ى ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ى له شه‌ڕى دژى داعش گيانيان به‌ختكردووه، له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا له توركيا له‌دايكبوونه.
سه‌رتيپ چه‌ليك، خوێندكاره له شارى ئه‌سكه‌نده‌روونه‌ى سه‌ر ده‌رياى ناوه‌ڕاست، يه‌كێكه له‌و هه‌زاران كورده‌ى توركيا، كه په‌ڕيوه‌ته‌وه بۆ سووريا بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ له دژى داعش بكات و وه‌ڵامى بانگه‌وازى پارتى كرێكارانى كوردستانى قه‌ده‌غه‌كراوى داوه‌ته‌وه، كه ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه شه‌ڕى له دژى سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
دايكى سه‌رتيپ، واته ره‌حيمه چيليك ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به كورد كرا له سووريا و عێراق و ئه‌و هێرش و قه‌سابخانه و رفاندنى ژنان تووشى شۆكى كردووه، هيچ دايكێك نايه‌وێت ببينێت منداڵه‌كه‌ى بڕفێندرێت و ده‌سته‌وه‌ستان بێت و هيچى پێ نه‌كرێت.
له ماوه‌ى سێ مانگ دا دواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى له ماڵ و په‌يوه‌نديكردنى به يه‌كينه‌كانه‌وه، سه‌رتيپ له گه‌مارۆى سه‌ر كوبانێ له 2014دا گيانى به‌ختكرد.
ئه‌و بۆ پشتيوانيكردن له هاونه‌ته‌وه‌كانى له سووريا په‌يوه‌ندى به يه‌كينه‌كانه‌وه كردبوو. به جۆرێك په‌يوه‌ست بوون به ريزى ئه‌وانه‌وه له ناو زۆرێك كورده‌كانى توركيا جێگه‌ى فه‌خر و شانازييه.
به‌ڵام هه‌رچى ئه‌نقه‌ره‌يه، په‌يوه‌ندى نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و پارتى كرێكارانى كوردستان، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بۆ سه‌ر يه‌كپارچه‌يى توركيا و ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى هه‌ژمار ده‌كات. بڕواى وايه ئه‌و په‌يوه‌ندييه هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ كۆتايهێنان به شه‌ڕى سووريا له بار ده‌بات. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نيگه‌رانيش بووه له ئه‌مريكا، له كاتێكدا ئه‌مريكا هاوپه‌يمانييه‌تى له ناو هاوپه‌يمانێتى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى.
توركيا له‌وه ده‌ترسێت، دامه‌زراندنى پارچه‌يه‌كى كورديى له سووريا ببێته هۆى بره‌ودان و دنه‌دانى مژارى جيابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆى كورده‌كانى ناو توركيا.
ئه‌مريكاش وه‌ك توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا، پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) به "تيرۆريست" ناوده‌بات.
به‌ڵام واشنتن له باره‌ى يه‌په‌گه‌وه بڕواى وايه، ئه‌و لايه‌نه و باڵى سياسييه‌كه‌ى واته پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى، زۆر جياوازن له پارتى كرێكارانى كوردستان و هه‌ماهه‌نگيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و له شه‌ڕى دژ به داعشدا هاوكارييان ده‌كات. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى بێهيوابوون و داڕووخانى هيواكانى توركيا.
سادات ئوروج، راوێكارى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به رۆيته‌رزى رايگه‌ياندبوو، "له راپۆرته تايبه‌ته‌كانييدا، ئه‌مريكا پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى و هه‌موو باڵه‌كانى به تيرۆر وه‌سفده‌كات و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى له پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه وه‌رده‌گرن".
گوتيشى: "له‌به‌رچاونه‌گرتنى ئه‌و په‌يوه‌ندييه له ئێستادا پێويست به‌وه ده‌كات، چاوت داخه‌يت و سه‌رت بخه‌يته ژێر لمه‌وه، ئه‌و لێدوانانه‌ى ئه‌مريكا بڵاويانده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و دوو لايه‌نه له يه‌ك جياوازن، هيچ راستگۆييه‌كيان تێدا نييه".
ئه‌ردۆغان پێشتر رايگه‌ياندووه، يه‌كينه‌كان و پارتى كرێكارانى كوردستان به‌يه‌كه‌وه پلانى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى ئه‌نقه‌ره‌يان داناوه، كه بووه هۆى كوژرانى 29 كه‌س.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان به‌ڵگه‌يان به ده‌سته‌وه‌يه، ته‌قينه‌وه‌كه له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌شه‌يه له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه ره‌تكرايه‌وه و گرووپێك به ناوى هه‌ڵۆكانى ئازادى كوردستان به‌رپرسيارێتى خۆيان له ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كه ده‌ربڕى.
ململانێ ناوخۆييه‌كان
سوپاى ئه‌مريكا، توانيويه‌تى له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدا، هاوپه‌يمانێتييه‌ك بسازێنێت و هاوپه‌يمانێكى به‌هره‌مه‌ندى ده‌ستكه‌وتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش. ئه‌وان به‌يه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا توانيان كوبانێ له ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن و رێگرى له‌وه بكه‌ن شاره‌كه به ته‌واوى بكه‌وێت.
پارتى يه‌كێتى ديموكراتى توانيويه‌تى كۆنترۆڵى سێ شارى هاوسنوورى له‌گه‌ڵ توركيادا بكات. له ژێر ناوى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنه‌كانى رۆج ئاڤا، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ به‌شى خۆرئاواى سه‌رزه‌مينى كوردستان كه له نێوان چوار وڵاتى عێراق، توركيا، ئێران و سووريا درێژده‌بێته‌وه خۆ بنوێنێت.
پێش ده‌ستپێكى شه‌ڕ له سووريا، ئه‌و هێزه كوردييانه، له ريزى پارتى كرێكارانى كوردستاندا بوون.
ئێليزا ماركۆس، نووسه‌رى كتێبى خوێن و بيروباوه‌ڕ، سه‌باره‌ت به مێژووى ئه‌و پارته ده‌ڵێت:
پارتى كرێكارانى كوردستان، پارتى يه‌كێتى ديموكراتيى كورديى له سووريا دامه‌زراندووه. هه‌ردوو پارته‌كه‌ش سه‌رچاوه‌ى بيركردنه‌وه و ئايديۆلۆژيايان له فيكرى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى دامه‌زرێنه‌رى په‌كه‌كه‌وه وه‌رگرتووه. كه بۆ ماوه‌يه‌ك له سووريا ژياوه و پێش ده‌ستگيركردنى له 15ى شوباتى 1999دا به ماوه‌يه‌كى كه‌م سوورياى به‌جێهێشتووه.
ماركۆس، ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو، يه‌كينه‌كانى پاراستنى باڵى سوورياى پارتى كرێكارانى كوردستانه. به‌و پێيه‌ى كورده‌كانى سووريا خۆيان به گوێره‌ى ئامانجه‌كانيان و پێداويستى قۆناغى خۆيان كارده‌كه‌ن.
به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و پارته له كورده‌كانى سووريان و ئه‌وان تێڕوانينيان جياوازه و سه‌رنجى زۆرتريان له‌سه‌ر رۆج ئاڤايه.
كاريگه‌رييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى يه‌په‌گه و ئه‌مريكا، ئه‌ردۆغانى پشوسوار كردووه و به جۆرێك وايلێهات داوا بكات، ئه‌مريكا له نێوان توركيا و يه‌په‌گه‌دا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
له قۆناغى يه‌كه‌مى شه‌ڕى ناوخۆيى له سووريادا، ئاماژه‌ى ئه‌وه له به‌رده‌ستدابوون، كه توركيا خوازياره له‌گه‌ڵ پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كار بكات. به مه‌رجێك ئه‌و پارته سێ داواكارى توركيا جێبه‌جێ بكات.
داواكارييه‌كانى توركيا پێكهاتبوون، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵێندان به‌وه‌ى كورده‌كان نايانه‌وێت و هه‌وڵناده‌ن بۆ دامه‌زراندنى كيانێكى سه‌ربه‌خۆ و حوكمى زاتى، سێيه‌ميشان درووستنه‌كردنى هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بۆ توركيا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا توركيا پێشوازى له هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا ساڵح موسليم كرد. له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ چه‌كداماڵينى په‌كه‌كه و ئاواكردنى پرۆسه‌ى ئاشتيى له توركيا، كه له ماوه‌ى زياتر له 30 ساڵى رابردوودا بووه‌ته هۆى كوژرانى زياتر له 40 هه‌زار كه‌س.
به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌يه له ته‌مموزى رابردوودا به هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هێرشه‌كانى توركيا شكستيهێنا و سه‌ركه‌وتنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ليش له سووريا، كه له رێگه‌ى قۆستنه‌وه‌ى هێرشه‌كانى حكومه‌ت و فڕۆكه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به‌ده‌ستيهێنا، ئه‌نقه‌ره‌ى له خۆى وروژاند و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌ى زۆرتر تووڕه كرد.
گوڵتان كيشناك، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئامه‌دى باكوورى كوردستان، رايگه‌ياندووه، توركيا له ناوخۆدا شه‌ڕێكى گه‌وره له دژى كورد به‌ڕێوه‌ده‌بات به بێ ئه‌وه‌ى هيچ پاساوێكى بۆ ئه‌و شه‌ڕه هه‌بێت.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر توركيا مامه‌ڵه‌يه‌كى ئاشتييانه و ديموكراتييانه له‌گه‌ڵ كورددا له ناوخۆدا بكات، رێگه‌ى سه‌ربازى و كوشتار له دژيان نه‌گرێته به‌ر، به هيچ شێوه‌يه‌ك كورده‌كانى سووريا نابنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر توركيا. كاتێك ئامانجه سياسييه‌كانى توركيا له سووريا شكستيان هێنا ئيدى له ناوخۆى توركيادا شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستيپێكرد و يه‌په‌گه و په‌يه‌ده‌ى وه‌ك تيرۆريست ناساند.
په‌يوه‌ندى قووڵ
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى توركيا پێداگرى له‌سه‌ر هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان په‌يه‌ده و په‌كه‌كه ده‌كات، به‌ڵام هێشتا كه‌سانێك هه‌ن له ناو كورددا له‌و باره‌يه‌وه پرسياريان هه‌يه.
دايكى جيليك گوتى: بۆ يه‌كه‌مجار هه‌ستم به‌و ململانێيه كرد، ته‌مه‌نم ته‌نيا پێنج ساڵان بوو. سه‌ربازه‌كانى تورك گونده‌كه‌مانيان چۆڵكرد. به بيانووى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه كورده‌كه‌ى په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌يه. خێزانه‌كه‌مان ناچار بوون رووبكه‌نه شارى ئامه‌د.
باوكى ئه‌و له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا زۆربه‌ى ته‌مه‌نى له زينداندا به‌سه‌ر بردووه. چونكه ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تى سياسيى بۆ درووستده‌كرد.
زۆرينه‌ى ئه‌و كوردانه‌ى توركيا كه چوونه‌ته سووريا بۆ شه‌ڕكردن، هيچ مه‌شقێكى سه‌ربازييان پێنه‌كراوه.
منداڵى يه‌كه‌مى ناو خێزانه حه‌وت كه‌سييه‌كه‌ى چيليك يه‌كێك بوو له‌وانه‌ى گه‌يشتنه زانكۆ. دايكى ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌ى زۆر به كه‌مى باسى له سياسه‌ت ده‌كرد. به‌ڵام به‌ڵێنى دابوو، رۆژێك له رۆژان ببێته پياوێكى مه‌زن.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرييه‌كان زانيارى ئه‌وه‌يان داوه‌ته رۆژنامه‌كانى توركيا،
كه ساڵى رابردوو، 4 هه‌زار و 500 كه‌س له كۆى 30 هه‌زار گه‌ريلاى يه‌په‌گه له‌دايكبووى شاره‌كانى توركيان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردبوو، كه 4 هه‌زار گه‌ريلاى ديكه‌ى په‌كه‌كه كه ئێستا له ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندان، خه‌ڵكى توركيان، ياخود له‌دايكبووى شاره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ن.
كيشناك، ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده كورده‌كان به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا دابه‌شكراوون، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌وان كوردن و هه‌ريه‌ك كلتوور و رۆشنبيرى و په‌يوه‌ندى نه‌ته‌وه‌ييان هه‌يه. ئه‌و سنووره نزيكه‌ى 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێڵى كێشراوه و به جۆرێك زۆربه‌ى خێزان و گوند و ناوچه‌كانى سنوور له يه‌ك دابڕان.
له گۆڕستانێكى شارى ئامه‌ددا، چيليك چاوه‌ڕوانى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى 20 گه‌نجى ديكه ده‌كات، كه له ئاكامى شه‌ڕوپێكدادانى گه‌ريلاكان له دژى داعش گيانيان به‌ختكردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و: ئ.هـ