ڤیدیۆ.. هاوسه‌رگیری پیاوێكی 62 ساڵه له كچێكی 12 ساڵ..
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی (Coby Persin) له یوتیوب، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ زانینی ئاستی كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا، له به‌رامبه‌ر هاوسه‌رگیری كچانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی له‌و وڵاته‌دا، هاوسه‌رگیرییه‌كیان بۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 62 ساڵ له‌گه‌ڵ كچێكی 12 ساڵان، له شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه.
هه‌رچه‌نده هاوسه‌رگیرییه‌كه راست نییه و ته‌نها نواندنه، به‌ڵام تێیدا تووڕه‌یی و بێزاری ئه‌و خه‌ڵكه ده‌رده‌كه‌وێت، كه دیمه‌نه‌كه ده‌بینن و هه‌ندێكیان پرسیاری لایه‌نی یاسایی له پیاوه‌كه ده‌كه‌ن چۆن كارێكی له‌و جۆره ئه‌نجامده‌دات.
به‌ڵام پیاوه‌كه به هێمنی وه‌ڵامی ئه‌وانی ده‌دایه‌وه و ده‌یگوت: "ره‌زامه‌ندی دایك و باوكیم وه‌رگرتووه".
ڤیدیۆكه وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری ئه‌و كچانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 14 ساڵیدایه له‌گه‌ڵ پیاوانی زۆر له خۆیان به ته‌مه‌نتر.
ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ده‌رخست و زۆربه‌ی جار خه‌ڵكێكی زۆر له چوارده‌وریان كۆده‌بوونه‌وه، به‌ڵام یه‌كێك ده‌یه‌ویست په‌لاماری پیاوه‌كه بدات له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكات، ژنێكی دیكه‌ش سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كچه 12 ساڵه‌كه ببات و رێگا به‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه نه‌دات.
له كۆتایی ڤیدیۆكه‌دا باس له زیادبوونی رێژه‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، رۆژانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان 33 هه‌زار كچ له ته‌مه‌نی خوار 14 ساڵیدا ناچار به هاوسه‌رگیری ده‌كرێن.
هاوسه‌رگیری ئه‌و كچانه‌ش ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوونییان له خوێندن و دزینی ژیانی منداڵی ئه‌وان، هه‌روه‌ها بێبه‌ش ده‌بن له بچووكترین مافی خۆیان، كه دیاریكردنی هاوبه‌شی ژیانی خۆیانه.
ڤیدیۆكه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2015ه‌وه تاكو ئێستا، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستاش له هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رێگا به هاوسه‌رگیری كچانی ته‌مه‌ن 14 و 15 ساڵان ده‌درێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی دایك و باوكییان رێگایان پێ بده‌ن و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه بده‌ن.