ده‌نگدانى مه‌هدى كه‌ڕووبى بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
بنەماڵەی مه‌هدی كەڕووبی لە كاردانەوەی ھەواڵێكدا كە گوترابوو كەڕووبی دەنگیداوە، رایانگەیاند، ئەوان ناتوانن ئەو ھەواڵە پشتڕاست بكەنەوە.
سەحام نیوز، لە زمانی عەلی كەڕووبی كوڕی مەھدی كه‌ڕووبی سەركردەی ریفۆرمخوازی بەندكراو لە ئێران بڵاویكردەوە، كە ناتوانن ھەواڵی دەنگدانی باوكیان پشتڕاست بكەنەوە.
عەلی كەڕووبی گوتيشى: وەكوو نەریتی ھەمیشەیی باوكمان لە سەرەتای دەستپێكی دەنگدان دەنگی خۆی دەدات، بەڵام بۆ ئەو ھەڵبژاردنە تاوه‌كو ئێستا ئێمە وەك بنەماڵەی كەڕووبی دڵنیا نین كە باوكمان دەنگی دابێت.
مەھدی كەڕووبی لە دوای پشێویيەكانی 2009 لە ئێران دەستبەسەركراوه.