نه‌وتی كوردستان تا دوو هه‌فته‌ی دیكه هه‌نارده ناكرێت

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی (حورییه‌ت)ی توركی راگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، تا دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌ستپێناكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، رۆژانه 14 ملیۆن دۆلاره.
له 17ی ئه‌م مانگه‌وه، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راگیراوه و به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستانیش له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆڕییه نه‌وته لێدوانی دژ به یه‌كیان داوه.
رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كیڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكیشه‌وه، له رێگای ئه‌و بۆڕییه نه‌وته‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌كرێت.