سه‌رۆكی میسر له ماڵپه‌ڕی (eBay) ده‌فرۆشرێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له وتارێكدا رایگه‌یاند، كه ئاماده‌یه بۆ خزمه‌تكردنی میسر خۆی بفرۆشێت، هاووڵاتییه‌كی میسری، عه‌بدوفه‌تاح سیسی له ماڵپه‌ڕی كڕین و فرۆشتنی جیهانی (eBay) بۆ فرۆشتن نمایشكرد.
سیسی له وتارێكدا، چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی میسر خسته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك گوتی: "ئاماده‌م خۆشم بۆ میسر بفرۆشم".
ئه‌و وتارانه‌ی سیسی بووه مایه‌ی "گاڵته‌جاڕی" به‌شێك له هاووڵاتییان میسر و هاووڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش، سیسی وه‌ك كاڵایه‌ك بۆ فرۆشتن له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی (eBay)ی بۆ كڕین و فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنی، نمایشكرد.
وه‌سفی سیسی و نمایشكردنی بۆ فرۆشتن له‌و ماڵپه‌ڕه بریتیی بوو له (موشیر و پزیشك و فه‌یله‌سووف به باكگراوندێكی سه‌ربازییه‌وه بۆ فرۆشتن) و نرخه‌كه‌شی له 100 هه‌زار تێپه‌ڕی، به‌ڵام دوای چه‌ند سه‌عاتێك به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌و نمایشه‌یان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه لابرد.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست