ئه‌ردۆغان جه‌نگيز چاندار دادگایی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر سكاڵاى سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رۆژنامه‌وانى ناودارى تورك جه‌نگيز چاندار به تۆمه‌تى سوكايه‌تيكردن به سه‌رۆك دادگاييده‌كرێت.
چاندارك له لێدوانێكدا بۆ سايتى تى 24ى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ پارێزه‌رى ئه‌ردۆغان، ئه‌حمه‌د ئوزه‌ل، سكاڵايه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و له دادگا تۆمار كردووه و له لايه‌ن دادگاوه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
گوتيشى: سكاڵاكه به تۆمه‌تى سووكايه‌تيكردن به سه‌رۆك كۆمارى توركيا تۆمار كراوه.
روونيشيكرده‌وه، سكاڵاكه له‌سه‌ر ئه‌و وتارانه‌يه كه له ماوه‌ى نێوان 26ى حوزه‌يران تا 19ى ئابى 2015، له رۆژنامه‌ى راديكاڵ بڵاويكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى مادده‌ى 299 له ياساى سزادانى توركيا ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته له‌سه‌ر چاندارك ساخببێته‌وه، ئه‌وا؛ له نێوان ساڵێك تا چوار ساڵ زيندانيده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌وانانى رۆژنامه‌ى جمهوريه‌تى توركيا جان دولدار، ئه‌رده‌ن گول، له لايه‌ن دادگاوه ئازاد كران، دواى 92 رۆژ له زيندانيكردنيان.
ئه‌و دوو رۆژنامه‌وانه به تۆمه‌تى سوكايه‌تيكردن به ده‌وڵه‌تى توركيا زيندانيكرابوون.