حکوومەتی سووریا بە راگەیاندنی ئاگربەست قایل بوو

K24 - ھەولێر:
لە راگەیەندراوێکدا حكوومەتی سووریا قایل بوونی خۆی بە ئاگربەستی 27ی مانگ دەربڕی.
لە راگەیەندراوەکەی حكوومەتی سووریا ھاتووە: "ئامادەین بەو ئاگربەستەكە لە ئەنجامی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و رووسیادا ھاتووەتە ئاراوە، بە ھەماھەنگیی ھێزە نێودەوڵەتییەكان ناوچەكانی ئاگربەست دیاربكرێن".
حكوومەتی سووریا راشیگەیاند: "مافی بەرگریكردنمان ھەیە لە كاتێكدا ئەگەر ئاگربەسەتەكە پێشێلكرا، ھەروەھا بەردەوام دەبین لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی بەرەی نوسرە و گرووپە تیرۆرستییەكان".
حکوومەتی سووریا ئەوەی خستەڕوو: "پێویستە وڵاتانی عەرەبیی كۆتایی بە ھاوكاریكردنی گرووپە تیرۆرستییەكان بێنن لە سووریا، چونکە بەردەوامبوونی ھاوكاری ئەوان دەبێتە ھۆی لە ناوچوونی ئاگربەست".
داڕشتنەوە: هەڤاڵ مەلا