بارزانی پرسی چاکسازیی لەگەڵ سەركردایەتی حزبەكەی تاوتوێ دەكات

بە سەرپەرشتی بارزانی سەركردایەتی پارتی كۆدەبێتەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/640d41c5-409c-46d4-9f05-6af3bdb7b278/kobunaway%20anjumani%20sarkrdayati%20party.ism/manifest

K24- ھەولێر:

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتیی لە پیرمام دەستیپێكرد بڕیارە پرسی چاكسازیی و  بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و ئەنجامی بەشداریكردنی بارزانی لە كۆنفرانسی میونشن تاوتوێ بكرێت.

پەیامنێری (كوردستان24) لە پیرمام رایگەیاند: "لەم كۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتیی گفتوگۆ لە بارەی چەندین پرسی تایبەت بە رەوشی ھەرێمی كوردستان دەكەن".

بە گوێرەی پەیامنێرمان: "لەو كۆبوونەوەیەدا ھەر یەك لە پرسەكانی چاكسازیی كاراكردنەوەی حكوومەت و پەرلەمان، بەشداریكردنی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی میونش تاوتوێ دەكرێت".

ئەمە لە كاتێكدایە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەندین بڕیاری چاكسازیی لە ناو حكوومەت و حزبەكەی راگەیاند، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لە ئەكتیڤكردنی لیژنەكانی چاكسازیی لە ناو حزب  و ھاوكاریی و پشتیوانیی پارتیی لە بڕیارەكانی چاكسازیی بكرێت.

بڕیاریشە لەم ھەفتەیەدا شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر پرسە گشتییەكانی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە.

داڕشتنەوە: ھ. م