له ئه‌ڵمانیا " 130 هه‌زار" په‌نابه‌ر دیار نەماون
K24ـ هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له ساڵی 2015 زیاتر له 130 هه‌زار كه‌س وه‌كوو په‌نابه‌ر ناویان له‌و وڵاته تۆماركراوه و دواتر ونبوونه و حكوومه‌ت شوێنی نیشته‌جێبوونیان نازانێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (زۆد دۆیچه)ی ئه‌ڵمانیا: "له ئه‌نجامی چوونی شه‌پۆڵی په‌ناپه‌ران بۆ ئه‌ڵمانیا، 13% په‌نابه‌ران واته نزیكه‌ی 130 هه‌زار كه‌س بزربوونه و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت چاره‌نووسیان نازانن".
سه‌باره‌ت به هۆكاری ونبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌وانه‌یه ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌ڵمانیایان جێهێشتبێت و بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی روویان له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كردبێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: "هه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبوونه, به‌ڵام به رێگه‌یه‌كی نایاسایی و به ناوی جیاواز له ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان".
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی نووسینگه‌ی فیدڕاڵیی بۆ په‌نابه‌ران، یورگن فیزه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو گوتی: "نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س هاتوونه‌ته ناو ئه‌ڵمانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ناسنامه و ناویان بزانێت".
ساڵی 2015 كه به "ساڵی په‌نابه‌ران" ناسرا، له‌و ساڵه یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار په‌نابه‌ر روویان له ئه‌ڵمانیا كرد، زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه هاووڵاتییانی سووریا و عێراق و ئه‌و ناوچانه بوون كه به‌هۆی جه‌نگ و ناسه‌قامگیرییه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی روویان له وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا كردووە.
سه‌رچاوه: دۆیچەڤێڵڵا، ئا: ن.ف