ئیمارات: داعش و حه‌شدی شه‌عبیی هاوشێوه‌ی یه‌كن
K24ـ هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، جیاوازایی نییه له نێوان داعش و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیی و به‌در و ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس و ئه‌و گرووپانه‌ی ئێران پشتیوانی‌یان لێده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی سێرگێ لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "ناكرێت هه‌وڵی له‌ناوبردنی تیرۆر بده‌ین تاكوو له‌و سه‌رچاوانه نه‌گه‌ڕێین كه هۆكارن بۆ هاتنه‌كایه‌ی تیرۆر".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات گوتیشی: "ناكرێت جیاوازیی بكه‌ین له نێوان داعش و نوسره له لایه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌ی ئێران پشتیوانی‌یان لێده‌كات له عێراق و سووریا".
بن زاید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت داعش و نوسره به ته‌واوی له‌ناوبه‌رین، ناكرێت ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گرین كه كه‌تیبه‌كانی ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس و هێزی به‌در و حه‌شدی شه‌عبیی و حزبوڵڵا له دژی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقی و سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
لای خۆیه‌وه نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیی ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی شه‌رمه‌زاركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادیی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "حه‌شدی شه‌عبیی ده‌سته‌یه‌كه و سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی عێراق و وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارتی ره‌تكرده‌وه".
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن، ئا: ن.ف