دادگا پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر میری رۆمانسییەتدا سەپاند
K24- ھەولێر:
دادگای سەربازیی لوبنان سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر فەزڵ شاكر، گۆرانیبێژی ناوداری لوبنان و عەرەبدا سەپاند.
داداگای سەربازیی لوبنان بەبێ ئامادەبوونی فەزڵ شاكر لە دادگاکە، پێنج ساڵ بەندكردنی بەسەر ئەو هونەرمەندە سەپاند و بڕیاریدا 500 ھەزار لیرەی لوبنانیی پێ ببژێرێ .
بە گوتەی دادگای سەربازیی لوبنان فەزڵ شاکر کە لە نێوەندی هونەریی عەرەبدا بە میری گۆرانیی رۆمانسیی ناسراوە لە پێکدانانەکانی نێوان سەلەفییە جیهادییەکانی شاری تەرابلسی لوبنان بە سەرۆکایەتی پیاوی ئایینیی ئەحمەد ئەلئەسیر و سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی 2013 تێوەگڵاوە، لە کاتێکدا ئەو رووداوانە بوونە هۆی کوژرانی 18 سەربازی لوبنان و برینداربوونی 11 سەربازی دیکە.
ئامادەكرنی: ش، م