خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ له عێراق په‌سه‌ند كرا
K24ـ هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێی په‌سه‌ندكرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌تی بنێرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی پڕۆژه یاسای خزمه‌تی زۆره‌ملێی (خزمه‌تی ئاڵا)ی په‌سه‌ندكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بینێرێت بۆ ئەوەی پەسەندی بکەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به مه‌به‌ستی گونجانی له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه و دۆخی نوێی سیاسیی و سه‌ربازیی كه وڵاته‌كه پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانییه‌كان ئه‌و پڕۆژه یاسایه په‌سه‌ند كرا".
له سه‌رده‌می حوكمڕانی رژێمی پێشووی عێراق، خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ په‌یڕه‌و ده‌كرا و له دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه زۆربه‌ی هاوڵاتیانی عێراق ده‌بوایه به‌شداربن له "خزمه‌تی سه‌ربازیی".
دوای رووخانی ئه‌و رژێمه ساڵی 2003 سوپای عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه و جارێكی دیكه ئه‌و سوپایه دامه‌زرایه‌وه و سیستمی "خۆبه‌خش" له ریزه‌كانی سوپای عێراق بووه جێگره‌وه‌ی خزمه‌تی زۆره‌ملێ.
له دوای هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ عێراق و داگیركردنی چه‌ند شارێکی عێراق لە لایەن چەکدارانی ئەو گرووپەوە، داوای دووبارە پەیڕەوکردنی خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ له لایه‌ن لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه چڕ بوویەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر یاسایه‌ك كه له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێناكرێت، تاكوو په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كه په‌سه‌ند نه‌كات.
وه‌رگێڕان: ن . ف