له پلۆتۆ كه‌ندوله‌ندى به‌سته‌ڵه‌كى دۆزرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانيى ئه‌مريكا ناسراو به ناسا، به‌م دواييانه وێنه‌ى روونى جه‌مسه‌رى باكوورى هه‌ساره‌ى پلۆتۆى بڵاوكردنه‌وه.
وێنه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن، كه‌ندوله‌ندى به‌سته‌ڵه‌كى له جه‌مسه‌رى باكوورى پلۆتۆ له رووبه‌رى 45 ميل هه‌ن.
هه‌روه‌ها وێنه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن ته‌نى جياجيا له هه‌ساره‌كه‌دا هه‌ن و به قووڵاى دوو ميل و نيو و درێژايى 45 ميل بڵاوبوونه‌ته‌وه.
مه‌زنده ده‌كرێت ئه‌و به‌ردانه‌ى له ناوچه‌كانى جه‌مسه‌رى باكوورى پلۆتۆ بڵاوبوونه‌ته‌وه، شوێنه‌وارى داڕووخانى به‌سته‌ڵه‌كه‌كان بن.