گەرمیان.. ھاوڵاتیان روو دەكەنەوە كشوكاڵكردن

"دانانی باج و قەیرانی دارایی ھۆكاری سەرەكین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cab0e3de-fba3-4920-9cee-7f11e21620fb/GeraneweBoKshtuKal.ism/manifest

K24 - گەرمیان:

دانانی باج لەسەر ھاوردەكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵیی لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئێران لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە وایكردووە ئەمساڵ  خەڵێكێكی زۆر لە گەرمیان روو لە كشتوكاڵکردن بكەن.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ئەحمەد ئیبراھیم، بەرپرسی ئەندازیاریی کشتوکاڵی گەرمیان ریگەیاند: "دانانی باج لە سە ر ھاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵیی لە خاڵە سنوورییەکانی ئێران و تورکیا و قەیرانی دارایی كە رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، بووەتە ھۆكارێك بۆ ئەوەی جوتیاران بڕۆنەوە سەر زەوییەكانیان  و دەست بكەن بە بەرھەمھێنانی بەرووبوومی كشتوكاڵیی".

بارزان عەبدولرەحمان، یەكێكە لەو گەنجانەی کە چوار ساڵە خوێندنی تەواو کردووە و چاوەڕوانی دامەزراندنی دەكرد، بەڵام ئێستا ئەو بڕیاریداوە لەگەڵ باوكی دەستبكات بە كاركردن بۆ بەرھەمھێنانی بەرووبوومی كشتوكاڵیی، لە بارەی كاركردنییەوە گوتی: "ھەست دەكەم ئەمساڵ خەڵكی زۆر زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ جوتیاریی و كشتوكاڵیکردن بەھۆی قەیارانی داراییەوە، بازاڕی بەرووبوومان باشە بە حوكمی ئەوەی ئێستا وەزارەتی كشتوكاڵ باجی خستوەتەسەر بەرووبوومی خۆماڵیی".

ناوچەی گەرمیان لە باشووری کوردستان یەكێكە لە ناوچە بە پیتەكانی كوردستان بۆ بەرھەمھێنانی بەرووبوومی كشتوكاڵیی، بەوەی 210 دۆنم زەوی دەیم و 55 ھەزار دۆنم زەوی بەراو كراوە بە دانەوێڵە.

بە مەبەستی بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵیی لە ھەرێمی كوردستان ساڵی رابردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا باج بخاتە سەر بەرووبوومە ھاوردە لە دەرەوە، كە ئەمەش لە قازانجی جوتیارانی بوو بە بڕوای شارەزایانی ئەو بوارە دانانی باج لەسەر بەرھەمە كشتوكاڵییەكان بووەتە ھۆكارێك بۆ چاندن و بەھەرمھێنانی بەرووبوومی كشتوكاڵیی.

داڕشتنەوە: ھ . م