بە وێنە.. ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن بە شێوازی ئێرانیی

دەنگدەران لە ھەزار و 60 بازنەی سەرەكیی و لاوەكی دەنگەكانیان خستە نێو سندوقەكانی دەنگدانەوە

K24 – ھەولێر:

دوای كۆتایی ھاتن بە پڕۆسەی دەنگدان لە ئێران، ژماردنی دەنگەكانی ھەر دوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شورای كۆماری ئیسلامیی و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی بۆ دیاریكردنی براوەكان دەستیپێكرد.

بۆ ھەڵبژاردنی خوولی دەیەمی شورای كۆماری ئیسلامیی 12 ھەزار و 123 كەس خۆیان كاندید كردبوو، لەو  ژمارەیە تەنیا 5 ھەزار و 500 كەس بە فیلتەری شورای نیگەھباندا تێپەڕین.

لە 54 بازنەی ھەڵبژاردن لە ئێران 120 ھەزار سندوقی دانگدان داندرابوون.

دەنگدەران لە ھەزار و 60 بازنەی سەرەكیی و لاوەكی دەنگەكانیان خستە نێو سندوقەكانی دەنگدانەوە.

سەرچاوە: DW، ئامادەكردن: لەیلا قادریی