تورکیا رەخنە لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەگرێت

نیگەرانە لە ناساندنی ئیخوان موسلمین بە "تیۆریست"

K24 - ھەولێر:

توركیا رەخنە لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەگرێت، لە سەر ناساندنی ئیخوان موسلیمینی میسر بە تیرۆریست.

حکومەتی تورکیا رەخنە لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەگرێت بەوەی رەشنووسێکیان پەسەند کردووە کە رێکخراوی ئیخوان موسلمینی میسڕی دەخاتە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆرستەکانەوە.

ئیبراھیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بڕیارەکەی لیژنەی دادوەری لە کۆنگرێسی ئەمریکا، بڕیارێکی ھەڵەیە و ئاشکراشی کرد ئەنقەرە بەوردی چاودێری ئەو پڕۆسەیە دەکات".

 ئیبراھیم کالین گوتیشی : کە لەماوەی 30 بۆ 40 ساڵی رابردوودا ئەو رێکخراوە پەیوەندی بە ھیچ کارێکی تیرۆرستییەوە نەبووە.

لە 26 ئەم مانگە لیژنەی دادوەری لە کۆنگرێسی ئەمریکا، پڕۆژە یاساییەکی پەسەندکرد، کە تیایدا رێکخراوی ئیخوان موسلمینی میسر بە رێکخراوێکی تیرۆرستی دەناسێنێت.

 جوڵانەوەی ئیخوان موسلمین بۆ ساڵی 1928 دەگەرێتەوە لە میسر، كە لە سەر دەستی حەسەن بەنا دامەزراوە، بیری ئیخوان لە 27 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی ھەیە، بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2012

دەسەڵاتی میسریان گرتە دەست دوای ساڵێك لە دەسەڵاتی ئیخوان موسلمین، سوپای میسر كودەتایی بەسەر دەسەڵات داكردوو ئەو رێكخراوە لە دەسەڵاتدا نەما.

سەرچاوە: DHA داڕشتنەوە: ش، م