بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌ران سویسرا راپرسیی ئه‌نجامده‌دات
K24ـ هه‌ولێر
به ده‌ستپێشخه‌ریی حزبی گه‌لی سویسرای راستڕه‌و، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاوڵاتیانی سویسرا بۆ توندكردنی سزاكانی لە دژی په‌نابه‌رانی سەرپێچیکار له‌و وڵاته به‌شداریی راپرسیی ده‌كه‌ن و ده‌نگده‌ده‌ن.
راپرسییه‌كه ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تاوان له وڵاتی سویسرا ئه‌نجامده‌ده‌ن و توندكردنی سزاكانی یاسای نشینگه‌ی بیانی له‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.
پارتی گه‌لی سویسرا له راپرسییه‌كه‌دا لیستێكی له تاوانه ساده و گه‌وره‌كانی داڕشتووه، له‌وانه گه‌واهیدانی به درۆ و هه‌ڵگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره تاوانباره‌كه له‌و وڵاته ده‌ربكرێت و مافی نیشته‌جێبوونی لێبسه‌ندرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راپرسییه‌كه، سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی په‌نابه‌ران دادوه‌ری سویسرا هێچ بۆچوونێكی نابێت و دوای ساغبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كه یه‌كسه‌ر په‌نابه‌ری تاوانبار رێكاری له دژی ده‌گیرێته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی راوه‌رگرتنه‌كان له سویسرا به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌و یاسایه زیاترن و زاڵن به‌سه‌ر لایه‌نگران.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له وڵاتی یۆنان نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ر گیرییان خواردووه و رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانeS خه‌ڵكی عێراق و سووریا و ئه‌فغانستانن.
سه‌رچاوه: دۆیچه ڤێڵڵا، وه‌رگێڕان: ن.ف