ریال مه‌درید یاریزانێكی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
تا دێت فشاره‌كان له‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید و كریستیانۆ زیاتر ده‌بن، شكستی تیپه‌كه‌ی زیدانیش له دێربی مه‌درید ئه‌وه‌نده‌ی دیكه یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه بێهیوا كرد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری El Confidencialـی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی دادێ ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵی یانه‌كه‌ی ده‌بێت، شوێنی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه‌یش به لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن 27 ساڵی یانه‌ی بایرن میونشن پڕ ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیایش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مۆرینهۆ وه‌ك راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد، كریستیانۆش بۆ باوه‌شی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و به یه‌كجاری ماڵئاوایی له مه‌درید ده‌كات.
كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه 22 گۆڵی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كردووه، كریس له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه په‌یوه‌ندی به ریالی ئیسپانیاوه كردووه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پورتوگالیش كردووه.