به‌غداديى زۆرترين متمانه‌ى به‌م ژنه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ريما جرێش، ناسراو به دايكى مه‌عاز، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)ه‌وه له شه‌ڕه‌كانى ناوچه‌ى شه‌دادى باشوورى حه‌سه‌كه كوژرا، له جێگه‌ى ئه‌و، خه‌ليفه‌ى داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، نه‌دا ئه‌لقه‌حتانى كردووه‌ته ئه‌ميره‌ى كه‌تيبه‌ى خه‌نساى تايبه‌ت به ژنان.
ئه‌لقه‌حتانى له ناو چه‌كداره‌كانى داعشدا به خوشكى جليبيب، ناسراوه و پێشتر ئه‌بو به‌كر به‌غدادى بينيويه‌تى و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌يه و ئێستا له ره‌ققه‌ى پايته‌ختى داعشدا وه‌ك چه‌كدارێكى ژن له ريزى داعشدا ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێده‌كات.
نه‌ك ته‌نيا له رووى مه‌يدانييه‌وه، به‌ڵكو له رووى ئه‌ليكترۆنييه‌وه، كه داعش ناوى ناوه جيهادى ئه‌ليكترۆنى، كه‌تيبه‌ى خه‌نساى تايبه‌ت به ژنان رۆڵێكى گه‌وره‌ى بينيوه له راكێشانى سه‌رنجى ژنانى ئه‌وروپايى بۆ په‌يوه‌ستبوون به ريزه‌كانى داعشه‌وه.
يه‌كێك له ئه‌ندامانى ديارى داعش، رايگه‌ياندووه، ئه‌لقه‌حتانى خاوه‌ن گوتارێكى به‌هێزه له ناو داعشدا و ئه‌وه‌ش پێگه‌يه‌كى گرنگى به‌و ره‌وا بينيوه. هه‌روه‌ها خه‌ليفه‌ى داعش متمانه‌يه‌كى زۆرى پێى هه‌يه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داعش روونيكردووه‌ته‌وه، نه‌دا ئه‌لقه‌حتانى له ماوه‌ى 6 مانگى رابردوودا له ره‌ققه دوو جار له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى كۆبووه‌ته‌وه، پێش ماوه‌يه‌كى كه‌ميش له ناوچه‌ى حه‌سه‌كه، نه‌دا قه‌حتانى يه‌كێك بوو له‌و به‌رپرسانه‌ى داعش كه چاوى به به‌غداديى كه‌وتووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، به‌غداديى نه‌دا قه‌حتانى راسپاردووه لكێكى نوێى كه‌تيبه‌ى خه‌نسا له حه‌سه‌كه درووستبكات.
سه‌رچاوه‌ى ئه‌و زانياريانه سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، له ئێستادا نه‌دا ئه‌لقه‌حتانى له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى شه‌دادييه رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌يه، له رێكخستنى په‌يوه‌ندى چه‌كداره بيانييه‌كانى ناو داعشدا.
نه‌دا له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه‌وه به يه‌كه‌م ژنى ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له ديسه‌مبه‌رى 2013دا روويكردووه‌ته سووريا و به‌يعه‌تى داوه‌ته خه‌ليفه‌ى داعش.
داعش رێبه‌رێكى دياريكراوى بۆ ژنان هه‌يه و به ده‌ستوورى داعش بۆ ژنان ناوده‌برێت و تێيدا ئه‌رك و به‌رپرسيارێتييه‌كانى ژنانى ناو داعشى ديار كردووه و به گوێره‌ى ئه‌و رێبه‌ره، ژنان ده‌بێت له گوێڕايه‌ڵى پياواندا ده‌رنه‌چن.
كه‌تيبه‌ى خه‌نساى ئه‌ليكترۆنى و جيهادى، كه‌تيبه‌يه‌كى داعشه و تێيدا وێڕاى چه‌كداركردنى ژنان و په‌لكێشكردنى ئه‌ندامى نوێ بۆ ناو داعش، كارى مه‌شق و راهێنان به ژنانى چه‌كدار ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بييه
و: ئ.هـ