فريشته‌ى ده‌رياى ئيجه‌ ده‌رده‌كه‌وێت

ده‌رياى ئيجه‌ وه‌ك سيمبوڵى خنكان و ژيان له‌ده‌ستدانى گه‌نجانى كورد و ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌نه‌ ئه‌وروپا له‌ ئێستادا هاتووه‌ته‌ ناو كايه‌ى هونه‌ر و ئه‌ده‌بى كوردييه‌وه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ده‌رياى ئيجه‌ وه‌ك سيمبوڵى خنكان و ژيان له‌ده‌ستدانى گه‌نجانى كورد و ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌نه‌ ئه‌وروپا له‌ ئێستادا هاتووه‌ته‌ ناو كايه‌ى هونه‌ر و ئه‌ده‌بى كوردييه‌وه‌.

كچه‌ گۆرانيبێژى كورد، ده‌ريا كاروان له‌ ژێر ناونيشانى "فريشته‌ى ده‌رياى ئيجه‌" به‌رهه‌مێكى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌رى نووسيويه‌تى:  خۆى به‌رهه‌مه‌كه‌ى وێنه‌گرتووه‌ و ويستوويه‌تى هه‌ر به‌ ساده‌يى به‌رهه‌مه‌كه‌ى بڵاوبكاته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ده‌ريا كاروان رايگه‌ياند، ئه‌و خۆى زۆر ئاره‌زووى كارى ستۆديۆ ناكات و ده‌يه‌وێت هونه‌ر به‌ شێوه‌ ساده‌كه‌ى و وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌يه‌ و له‌ به‌هره‌كانيدا خۆى ده‌نوێنێت پيشان بدات.

ده‌ريا به‌ ده‌م ژه‌نينى پيانۆ و ئاوازێكى حه‌زينه‌وه‌، ده‌يه‌وێت بڵێت: فريشته‌ى ده‌رياى ئيجه‌ ده‌ركه‌وت و منداڵانى له‌ خنكان رزگار كرد.

چيرۆكى خنكانى ئالان كورديى و بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانى پرسى په‌نابه‌رانى له‌ پرسێكى لاوه‌كييه‌وه‌ كرده‌ پرسێكى مرۆيى جيهانيى.