ئه‌م 11 وڵاته به‌م شێوه‌یه واز له نه‌وت ده‌هێنن

K24 - هه‌ولێر:
له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چوار به‌رمیل نه‌وت، ته‌نها یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌دۆزرێته‌وه، مرۆڤایه‌تی له به‌كارهێنانی نه‌وت ده‌ستكراوه نییه وه‌ك ده‌زانین، بارگاوی كردنی ئامێره‌كانی مۆبایل و گه‌رمكه‌ره‌وه و ئامێره‌كانی ساركردنه‌وه و به‌فرگر، هه‌موو ئه‌وانه به كاره‌با كار ده‌كه‌ن، كه سه‌رچاوه سه‌ره‌كی هه‌ندێك وڵات، نه‌وته، به‌ڵام چیدیكه
له ساڵی 1930دا، له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی یه‌كه‌یه‌ك له وزه، 100 یه‌كه به‌ده‌ست ده‌هات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه زۆر دابه‌زیوه و هاتووه‌ته سه‌ر 11 یه‌كه‌ی وه‌ده‌ست هاتوو.
هه‌رچه‌نده پێشتر وا ده‌زانرا كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ په‌یداكردنی وزه‌ی كاره‌با، جێگای نه‌وت و سووته‌مه‌نی ناگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م 11 وڵاته له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا، له‌رێگای وزه‌ی جێگره‌وه، توانیویانه بای سووتاندنی 316 ملیۆن تۆن نه‌وت، وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن.
1. سوید: ئه‌م وڵاته ته‌حه‌دای سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌كات، له وازهێنان له به‌كارهێنانی نه‌وت
له ساڵی 2015 سوید رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی وازهێنانه له به‌كارهێنانی نه‌وت و بڕیاریدا وزه‌ی جێگره‌وه به‌كاربهێنێت، وه‌كو وزه‌ی خۆر و وزه‌ی با، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی تۆڕی هۆشمه‌ند بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی وزه و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه ببێته یه‌كه‌م وڵاتی جیهان كه 100% پشت به وزه‌ی جێگره‌وه‌ی نه‌وت ببه‌ستێت، له ئێستادا نیوه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی دانیشتووانی سوید، بۆ پێكردن گڵۆپ و بارگاویكردنه‌وه‌ی مۆبایل و هه‌ڵكردنی كۆمپیوته‌ره‌كان، له وزه‌ی جێگره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.

2. ئه‌مه‌ریكا: وزه‌ی جێگره‌وه جێگای به وزه‌ی ناووكی لێژكردووه
له ساڵی 2011دا، ئه‌مه‌ریكا توانی وزه‌ی جێگره‌وه به هه‌مان توانستی وزه‌ی ناووكی به‌رهه‌مبهێنێت، له ساڵی 2014شدا، گرووپێكی توێژینه‌وه‌ی ئاماری رایانگه‌یاند، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له‌ماوه‌ی هه‌موو دوو خووله‌ك و نیوێكدا، ده‌توانێت ئامێرێكی وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆ دابمه‌زرێنێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت، پیسبوونی ژینگه و ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا 80% كه‌متر ده‌بێته‌وه.

3. چین: رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا له ژینگه‌ی چین، له هه‌موو وڵاتان زیاتره، به‌ڵام گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند له وزه‌ی با ئه‌و وڵاته‌یه، له ساڵی 2011دا، رێژه‌ی ده‌رهاویشته گازی دوانۆكسیدی كاربۆن به ته‌نها له دوو وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و هیندستان زیاتربووه و ساڵانه‌ی 10%ی ئه‌و ده‌رهاویشته‌یه زیاتر ده‌بێت، هۆكاری سه‌ره‌كی چین بۆ به‌كارهێنانی وزه‌ی با، مه‌به‌ستی كه‌منكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه نییه، به‌ڵكو پاراستنی ئاسایشی وزه‌یه.

4. ئه‌ڵمانیا: بیست ملیۆن ئه‌ڵمانیا، سوود له وزه‌ی خۆر و وزه با وه‌رگرتن به رێژه‌ی 100%.
شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره كه ئه‌ڵمانیا توانیویه‌تی له كه‌شێكی هه‌وری، بتوانێت ببێته یه‌كه‌م وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاره‌با له وزه‌ی خۆ بۆ بیست ملیۆن هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌م بهێنێت.
ساڵی 2000 حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، رێگای به كۆمپانیای "یۆرۆ سۆلار"دا، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای تیشكی خۆره‌و دانانی ئامێره له‌سه‌ر بانی ماڵان‌دا، 22 گێگا وات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت، واتا به قه‌د 20 وێستگه‌ی ناووكی.

5. ئیسپانیا: یه‌كه‌م وڵاتی جیهان باج له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرێت
نیوه‌ی وزه‌ی جێگره‌وه و پاك، له با وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام وزه‌ی خۆر له ئیسپانیا، چیرۆكێكی جیاوازی هه‌یه، ئیساپانیا یه‌كه‌م وڵاته كه باج له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی وزه‌ی جێگره‌وه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی جیهانی له ساڵی 2008ه‌وه، بیاتنانی سیسته‌می نوێ بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ی با و خۆر راگیراوه.

6. سكۆتلاند: گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی وه‌رگرتنی وزه‌ی با له‌و وڵاته‌یه
سكۆتلاند به‌رهه‌مهێنانی 97%ی كاره‌بای وڵات، پشت به وزه‌ی با ده‌به‌ستێت، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵی 2011 بڕی 2574 مێگاواتی له وزه‌ی با به‌رهه‌مهێناوه.
كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی با، له‌ناو ده‌ریادایه و له‌ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی "كلید" پرۆژه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و وڵاته ده‌ست به فراوانكردنی پرۆژه‌كه كردووه و به ته‌واوبوونیشی 100%ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به وزه‌ی با ده‌بێت.

7. دانیمارك: 42%ی كاره‌با له وزه‌ی با به‌رهه‌م دێت
دانیمارك توانیویه‌تی 42%ی كاره‌با له وزه‌ی با به‌رهه‌م بهێنێت له ساڵی 2015 ، زۆربه‌ی كێڵه‌گانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌و وزه‌یه ده‌كه‌وێته رۆژئاوا و توانیویه‌تی به وه‌رگرتنی وزه‌ی كارۆئاوی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی نه‌رویج، سوید و ئه‌ڵمانیا بگۆڕێته‌وه، به نیازیشه تا ساڵی 2050 100% پشت به‌و وزه‌یه ببه‌ستێت.

7. ئۆرۆگوای: 95%ی كاره‌با له وزه‌ی سرووشتی به‌رهه‌م دێت
بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به سه‌رچاوه‌كانی ئاو، با، وزه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه، ئه‌و وڵاته له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی سرووشتی، ئه‌ویش دوای ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2008، توانییای به‌ماوه‌ی كه‌متر له 5 ساڵ ئامانجه به‌دی بهێنن و نرخی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ش هه‌رزانتر بكه‌ن.

8. نیكاراگوا: زیاتر له نیوه‌ی كاره‌با له سه‌رچاوه‌ی پاكه
54%ی كاره‌بای وڵات له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ئه‌ویش له ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی پلانێك كه له ساڵی 2007ه‌وه ده‌ست به داڕشتنی كرا و بووه‌ته پێنجه‌م وڵات له جیهان كه ئه‌و بڕه زۆره‌ی كاره‌با له‌و سه‌رچاوه‌یه به‌كاربهێنێت، ئێستا ئه‌و وڵاته بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2020 رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نێته 90%.

10. كۆستكاریكا: 99% كاره‌با له وزه‌ی سرووشتییه
به‌هۆی سرووشت و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئه‌و وڵاته، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به ژینگه داوه، كۆستاریكا وه‌ك وڵاتێكی بچووك، توانیویه‌تی وزه‌ی كاره‌با، له ئاو، خۆر و پله‌ی گه‌رمی زه‌وی و وزه‌ی با وه‌ربگرێت، به نیازه ئه‌م وڵاته، له ساڵی 2021، هیچ سووته‌مه‌نییه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با نه‌سووتێنێت و رێژه‌ی ده‌رهاویشته‌ی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن بگه‌یه‌نێته سفر.

11. مه‌غریب: گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر
حه‌كیمه حیتی، وه‌زیری ژینگه‌ی مه‌غریب رایگه‌یاند، كاتێك گوێمان له هێزی وزه‌ی خۆربوو بیرمان كرده‌وه و گوتمان: "بۆ ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ین؟".
ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه، گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر دابمه‌زرێنێت و نزیكه‌ی نیو ملیۆن تابلۆی خانه‌یی بۆ وه‌رگرتنی خۆر دامه‌زراندووه، پرۆژه‌كه به ناوی "نور"ه و بڕیاره له ساڵی 2020، پێداویستی كاره‌بای نیوه‌ی دانیشتووانی وڵات دابین بكات.
به‌رپرسانی پرۆژه‌كه رایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه به گوێره‌ی پلانه به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌توانن كاره‌با له باكوور بده‌نه ئه‌وروپا و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه تا شاری مه‌ككه‌ی سعوودیه، سوود له پرۆژه‌كه وه‌ربگیرێت.

سه‌رچاوه: هافنگتۆن پۆست