نه‌خۆشیی ئیفلیجی منداڵان چییه؟
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی نه‌خۆشیی ئیفلیجی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و پێنج رۆژ به‌رده‌وامده‌بێ.
كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی به كوردستان24 گوت: "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پێنج رۆژ به‌رده‌وامده‌بێ و منداڵانی یه‌ك رۆژه تا پێنج ساڵان ده‌گرێته‌وه".
ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی پێكوته‌كه و له كوێوه دێ، دكتۆر سه‌رهه‌نگ جه‌لال به كوردستان 24 گوت: "ئه‌و پێكوته‌یه له كۆمپانیا جیهانییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه ده‌كڕدرێ، ئه‌وه‌ی ئێستا هی كۆمپانیای سانۆف پاستۆری فه‌ره‌نسییه".
دكتۆر سه‌رهه‌نگ جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و پێكوته‌یه‌ی دژی ئیفلیجی منداڵان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌كڕدرێ و به‌سه‌ر شاره‌كانی دابه‌شده‌كا و به‌شی هه‌رێمیش هه‌ر له به‌غداوه دێ".
به پێی ئاماره‌كان له ساڵی 1997 نه‌خۆشیی ئیفلیجی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، نه‌خۆشیی ئیفلیجی منداڵان نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی تووشی ئه‌و منداڵانه ده‌بێ كه ته‌مه‌نیان له خوار پێنج ساڵان دایه.
له هه‌ر200 منداڵی تووشبوو یه‌كێكیان تووشی ئیفلیجی ته‌واو و كه‌مئه‌ندامی ده‌بێ، له 5% تا 10% منداڵانی تووشبووش به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ماسوولكه‌كانی هه‌ناسه‌دان گیان له ده‌ستده‌ده‌ن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌سه‌ر ئاستیی جیهان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كه دراون، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان له ساڵی 1988 نه‌خۆشیی ئیفلیجی منداڵان به رێژه‌ی 99% كه‌مبووه‌ته‌وه.
له رۆژگاریی ئه‌مڕۆماندا نه‌خۆشیی ئیفلیجی منداڵان ته‌نها له دوو وڵات ماوه ئه‌وانیش (ئه‌فغانستان و پاكستان)، پێشتر له ساڵی 1988 له 125 وڵاتی جیهاندا ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌بوو.
نه‌خۆشیی ئیفلیجی منداڵان نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و تووشی كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌كان ده‌بێ و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌بێته‌هۆی ئیفلیجبوونی ته‌واو.
ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشییه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش له رێی پیسایی و به كه‌متریش له رێی ئاو و خۆراكی پیس ده‌گوازرێته‌وه.
نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئیفلیجی منداڵان بریتین له (تا، ماندوبوون، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، ره‌قبوونی مل و هه‌ستكردن به ژانی په‌له‌كان).
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح