ده‌يان كه‌س بوونه قوربانى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوە سەربازییەکان لە ئەبوغرێبەوە رایانگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش، بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، هێرشیانکردە سەر شارۆچکەکە و دەستیان بەسەر بنکەیەکی پۆلیس و سایلۆی شارەکەدا گرتووە".
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدریش داواى لە چەکدارانی خۆی كرد بەغدا بپارێزن.
بە گوێرەی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ لە هێرشەکەی ئەمڕۆی چەکدارانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی ئەبوغرێب لە نزیکی بەغدا 30 سەرباز و پۆلیسی عێراق کوژراون، هه‌ر بە گوێرەی سەرچاوەکان، داعش هێرشەکەی ئەمڕۆی بۆ سەر ئەبوغرێب بە تەقاندنەوەی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دەستیپێکردووه و شەڕوپێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکانی عێراق روویداوه.
دواتر بۆ لێسەندنەوەی ئەو ناوچانەی كە چەکدارانی داعش دەستی بەسەردا گرتوون، هێزێکی زۆری سوپا و هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری عێڕاق بەرەو ناوچەکە جووڵەی پێکراوه‌و دوای هێرشه‌كه‌ش موقتەدا سەدر، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە شوێنکەوتووانی خۆی کرد، خۆیان بۆ بەرگریکردن لە بەغدا ئامادە بكەن .
هه‌ر ئه‌مڕۆ، دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌بوغرێب، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێندراو له ناوچه‌ی سه‌در و هێرشێكی خۆكوژی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، نزیكه‌ی سی كه‌س كوژران و زیاتر له حه‌فتا كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی خۆیان لەو تەقینەوە و ھێرشانە راگه‌یاندووه.
ته‌قینه‌وه‌كان له نزیك بازارێكی میللی‌دا بوون. دوای ئه‌و هێرشانه به‌رپرسانی به‌غدا جه‌ختیان له كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاری به‌غدا كرده‌وه و وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش دوای هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا، رایگه‌یاند: تیرۆر ته‌نیا هه‌ڕه‌شه له عێراق ناكات، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ھەموو جیهان.