قایمقامی شه‌نگال: به‌غدا هیچ بودجه‌ی بۆ شه‌نگال دابین نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له ميانه‌ی به‌شداریكردنی له پڕۆگرامی باسی رۆژی كوردستان 24، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال رایگه‌یاند، بودجه‌ی شه‌نگال له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی سفره و هیچ بودجه‌ی له 2013 و 2014 و 2015 و 2016 بۆ شاره‌كه دانه‌ناوه.
مه‌حما خه‌لیل گوتی: "له‌و قسه‌یه به‌رپرسیارم، بودجه‌ی 2013 مالیكی هه‌مووی خوارد، هی 2014 و 2015 حكوومه‌تیی خۆجێی مووسڵ خواردی، له 2016 هیچ شتێك روون نییه".
گوتیشی: "حكوومەتی عێراق فیتنه‌یه‌ك له شه‌نگال دروستده‌كا و هاریكاریی هه‌ندێك هێز ده‌كا".
سه‌باره‌ت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شەنگال گوتی: "شەنگال شاری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "خه‌ڵكی شەنگال ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام داوایان له ئێمه كردووه خزمه‌تگوزارییان بۆ دابینبكه‌ین، تا ئێستاش چوار هه‌زار و حه‌وت سه‌د و بیست و چوار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
قایمقامی شه‌نگال سوپاسی ئه‌ڵمانیاشی كرد كه له رێی دابینكردنی: "موه‌لیده و شۆفه‌ڵ و تانكیی ئاو" یارمه‌تی خه‌ڵكی شه‌نگالی داوه.
ئا: م.ح