عێراق داواى چۆڵكردنى ده‌وربه‌رى ديجله‌ ده‌كات

حكوومەتی عێراق بە هۆی مەترسی رووخانی بەنداوی مووسڵ، داوا دەکات ناوچەكانی دەورووبەری رووباری دیجلە چۆڵ بكرێن.

K24 – هه‌ولێر:

حكوومەتی عێراق بە هۆی مەترسی رووخانی بەنداوی مووسڵ، داوا دەکات ناوچەكانی دەورووبەری رووباری دیجلە چۆڵ بكرێن.

بە مەبەستی کەمکردنەوە یان نەهێشتنی هەر زیانێک لە ئەگەری رووخانی بەنداوی مووسڵ بێته‌ ئاراوه‌، نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا داوادەكات، دانیشتوانی ناوچەكانی دەورووبەری رووباری دیجلە ناوچەكانیان چۆڵ بكەن و روو بكەنە  شوێنە بەرزەكان.

بەگوێرەی رێنماییەكانی حكوومەتی  عێراق، ماوەی پێشبینیكراو بۆ گەیشتنی شەپۆلی لافاوی بەنداوی مووسڵ بۆ ناو شاری تكریت یەك  تا دوو رۆژە و بۆ ناو شاری بەغداش  سێ‌ تا چوار رۆژە و لەو کاتەدا ئاستی ئاوەكە لە رووباری دیجلە دەگاتە 10 مەتر.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ ئاستى ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆييه‌كان هۆشدارى له‌ باره‌ى رووخانى به‌نداوى مووسڵ دراوه‌ته‌ حكومه‌تى عێراق.

پێشتر تيمێكى ئيتاڵيايى به‌ مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كه‌ هاتبوونه‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌رقاڵى كاركردنن تێيدا.