بەریتانیا رووسیا تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی ئاگربەست
K24 - ھەولێر:
فلیپ ھامۆند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند رووسیا بەرپرسیارە لەو پێشێلکارییانەی کە چەند رۆژێکە تایبەت بە ئاگربەستەکەی سووریا دەکرێن.
فلیپ ھامۆند راشیگەیاند: "رووسەکان بەمافی خۆیانی دەزانن ھێرشەکانیان رانەگرن و ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانیی بەریتانیا".
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە: "بەبیانووی ھێرشکردنە سەر بنكەکانی بەرەی نووسرە، رووسیا ھێرشدەکاتە سەر لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە میانڕەوەکان و ئەگەر ئەو ھێرشانەش بەردەوام بن، چاوەڕێ ناکەین ئاگربەستەکە سەرکەوتوو بێت".
فلیپ ھامۆند گوتیشی: "ھەڵسوکەوتەکانی ئەو چەند رۆژەی داھاتووی رووسیا پێوەری سەرەکیی دەبن لەسەرکەوتن یان شکستخواردنی ئاگربەستەکەی سووریا".
لە 27 ئەم مانگە ئاگربەست لە سووریا دەستیپێكرد، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه جێبه‌جێده‌كرێت، كه له ململانێكانی سووریادا به‌شدارن، ئاگربه‌سته‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه.
هاوکات باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە گوتارێكیدا لە 26 ئەم مانگە ئاشكرایكرد: "رۆژانی داهاتوو گرینگن و جیهان به‌دواداچوون دەکات و چاوه‌ڕوان دەبێ چی رووده‌دات".
گوتیشی: "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا و رووسیا پابەندی به‌ڵێنه‌كانیان بن".
سەرچاوە: AFP، داڕشتنەوە: ش، م