ئەنقەرە.. گه‌نجانی كورد هەوڵی پێشخستنی زمانی کوردیی دەدەن
K24 – هه‌ولێر
بۆ ئه‌وه‌ی زمان و وێژه‌یی كوردیی به زیندوویی بمێنێته‌وه، گه‌نجانی كورد له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی كۆمكورد ئانی چالاكوانانی كورد له توركیا و له ئه‌نقه‌ره، به مه‌به‌ستی یه‌كتر ناسین و ئاشنابوونی گه‌نجانی كورد بە زمان و وێژه‌یی كوردیی چالاكیی ئەنجام دەدەن.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌کە، له‌ڤه‌نت كانات، دەڵێ: "كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد له‌م چالاكییانه‌دا سه‌ركه‌وتنیكی گه‌وره‌یه، گه‌نجان دیانه‌وێ به كولتووری خۆیان ئاشنا بن، بۆ ئەوەی خزمەتی بکەن و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش خه‌باتێكی پیرۆزه".
گه‌نجانی به‌شداربوو له‌م چالاكییانه‌دا خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربرن و ئاماژه‌ش دەکەن كه ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان بۆ پاراستنی زمانی كوردیی و ئه‌وان ئه‌ركی خۆیان بەجێ دەگەیەنن.
گه‌نجان ئه‌م چالاكییانه به ده‌رفه‌تێك دەزانن بۆ تاۆتۆیكردنی پرسی ئافره‌تانی كورد و ئه‌و كێشه كۆمه‌لایه‌تییانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و چۆنێتی پاراستن و دوورخستنه‌وه‌یان له‌و كێشانه.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د