موسڵمانان له به‌ریتانیا به‌مشێوه‌یه دژی داعش ده‌وه‌ستنەوە
K24ـ هه‌ولێر
بۆ تێگه‌یشتن و ناسینی گرووپی داعش، بڕیاره ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینیی (موسڵمان) له به‌ریتانیا سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانیا راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "بۆ شاره‌زابوون و ئاگاداربوون له ژیانی خه‌ڵك نزیك له هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك پێشه‌وای ئایینیی به‌ریتانیا گه‌شتێك بۆ عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن".
راپۆرته‌كه نووسیوێتی: "بۆ گه‌یشتن به راستییه‌كان سه‌باره‌ت به داعش، بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌ك له پێشه‌وایانی ئایینیی به‌ریتانیا سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و زانایانه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه له ده‌ستی داعش رزگاركراون و چاویان بكه‌وێت به قوربانییه‌كانی ده‌ستی داعش به‌تایبه‌تی ئێزیدییه‌كان.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "هیوایه‌ك هه‌یه ئه‌و سه‌ردانه ببێته هۆی تێگه‌یشتن له بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) له به‌ریتانیا له میانه‌ی تیشك خستنه‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له لایه‌ن پێكهاته‌ی سوننه و ئاشكراكردنی ژیان له ژێر سایه‌ی چه‌كدارانی داعش".
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ: "پلانه‌كه وا پێویست ده‌كات دواتر زانایانی پێكهاته‌ی سوننه بۆ به‌ریتانیا بانگهێشت بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ ئه‌نجامبدرێت سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی داعش كه سه‌رنجی ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی موسڵمانی بۆ خۆی راكێشاوه".
راپۆرته‌كه باسی تێچووی ئه‌و سه‌ردانه‌ی زانایانی ئایینیی به‌ریتانیا ده‌كات و ده‌ڵێ: "تێچووی ئه‌و گه‌شته له لایه‌ن عه‌ته‌به‌ی حوسێنییه له كه‌ربه‌لا و موسڵمانانی به‌ریتانیا له ئه‌ستۆده‌گیرێت".
مسته‌فا فیلییدز یه‌كێكه له موسڵمانه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ڵێ: "بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به داعش، ده‌مه‌وێت چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێرده‌ستی داعش ژیاون بگوازمه‌وه بۆ به‌ریتانیا، كه ئه‌و گرووپه تاكوو ئێستا چه‌ندین گه‌نجی موسڵمانی له به‌ریتانیا بۆ نێو ریزه‌كانی راكێشاوه".
ده‌شڵێ: "داعش رێكخراوێكی تیرۆرستییه و دوژمنی مرۆڤایه‌تییه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان درۆی داعش ئاشكرابكه‌ین و تیرۆر تێكبشكێنین".
سه‌رچاوه: بی بی سی، وه‌رگێڕان: ن.ف