چاره‌سه‌رێكی خه‌مۆكیی و دڵه‌ڕاوكێ دۆزرایه‌وه

K24ـ هه‌ولێر
پسپۆڕێكی بواری وه‌رزش بۆچوونی وایه راهێنانی مامناوه‌ند باشترین چاره‌سه‌ره بۆ خه‌مۆكیی و دڵه‌راوكێ.
پسپۆڕی بواری وه‌رزش، كلاودیۆس كوهداداد ده‌ڵێ: "راهێنانه وه‌رزشییه مامناوه‌نده‌كان باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ماندوبوون".
ده‌شڵێ: "ئه‌و راهێنانه وه‌رزشییانه رێگرده‌بن له ده‌ردانی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی هۆكارن بۆ دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكیی".
چ مه‌شقێكی وه‌رزشیی ئه‌نجامبده‌ین ؟
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی جۆری مه‌شقه وه‌رزشییه‌كان، ئه‌و پسپۆڕه گوتی: " راكردن و بایسكل سواریی بۆ ماوه‌ی 40 ده‌قیقه و سێ جار له هه‌فته‌یه‌كدا به مه‌شقی گونجاو له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت".
له شوێنی كاركردن چ بكه‌ین ؟
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری وه‌رزش، حه‌وانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به گونجاو ده‌زانێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، راهێنانی یۆگا به‌هه‌مان شێوه به‌سووده و پێویسته هه‌موو كه‌سێك له نێوان كاته‌كانی كاركردنی رۆژانه چالاكییه‌كی بچووكی وه‌كوو رۆیشتن ئه‌نجامبدات، یاخود به پلیكانه سه‌ركه‌وێت له‌جیاتی به‌كارهێنانی مه‌سعه‌د.
سه‌رچاوه: DW، وه‌رگێڕان: ن.ف