له خولی نایابی عێراقدا، زاخۆ له هه‌ولێری برده‌وه
K24 ـ زاخۆ
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یانه‌ی زاخۆ میوانداریی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه،
تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌یش له خوله‌كی 89 له رێگه‌ی لێدانی سزا یاریزانی پیشه‌گه‌ری لیبی عه‌بدولسه‌لام ڤیتۆری تۆمار كرا.
به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی زاخۆ كۆی خاڵه‌كانی له خانه‌ی سێیه‌م گه‌یانده 28 خاڵ، یانه‌ی هه‌ولێریش به 23 خاڵ بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م و به ته‌واوه‌تی له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بێهیوا بوو.
یاری داهاتووی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێت له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێریش دوایین یاریی خۆی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ده‌بێت له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فره‌نسۆ هه‌رێری.