رۆژنامه‌ی ئاس: وه‌رزێكی باش چاوه‌ڕێی ریال مه‌درید ده‌كات
K24 ـ مه‌درید
یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای وه‌رزێكی خراپ، به‌ڵام رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌كه پێیوایه ئه‌مساڵ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌توانێت به بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ وه‌رزێكی نموونه‌یی تێپه‌ڕ بكات و سه‌رجه‌م برینه‌كانیشی پێ ساریژ بكات.
رۆژنامه‌ی ئاس، كه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ده‌رده‌چێت و زۆر له یانه‌ی شاهانه نزیكه، له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی: زۆربه‌ی ئه‌وكاتانه‌ی كه ریال مه‌درید نازناوی چامپیۆنس لیگی بردۆته‌وه، ئاستێكی خراپی له لالیگا پێشكه‌ش كردووه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌م وه‌رزه‌یش به بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ ئه‌م مێژووه دووباره بكاته‌وه، كه پێشتر 8 جار خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی به‌رز كردۆته‌وه و لالیگاشی له‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید وه‌ك یاریزان له وه‌رزی 2001 ـ 2002 نازناوی چامپیۆنس لیگی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید برده‌وه و له یاریی كۆتایشدا گۆڵێكی ئێجگار جوان و مێژوویی له دژی لیڤه‌ركووزن تۆمار كرد.
زیدان وه‌رزی 2013 ـ 2014ـیش وه‌ك یاریده‌ده‌ری كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ریال نازناوی چامپیۆنس لیگی ده‌یه‌مینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێرنگی برده‌وه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌م وه‌رزه‌یش وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌م هه‌مان سیناریۆ دووباره بكاته‌وه.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له جامی شای ئیسپانیا ده‌ركرا، له لالیگایش تاڕاده‌یه‌كی زۆر بێهیوابووه، له چامپیۆنس لیگیش له قۆناخی 16 له یاریی چوون به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیای بردۆته‌وه و له گه‌یشتن به قۆناخی هه‌شت نزیك بووه‌ته‌وه.