سعووديه نه‌وتى ميسر دابينده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سعوودیه بڕیاریدا نه‌وت به شێوه‌ی قیست و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به ئاستی سوودی لەسەدا 2 بفرۆشێته میسر.
حكوومه‌تی سعوودیه چاوی له‌وه‌یه تا 5 ساڵی دیكه پێداویستی نه‌وتی ميسر دابین بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی له 500 هه‌زار ته‌نی ساڵانه‌وه ده‌كاته 700 هه‌زار ته‌ن.
به‌های گرێبه‌سته‌كه 23 ملیار دۆلاره و دوای ساڵێك میسر به سودی %2ه‌وه ده‌ست ده‌كات به دانه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ی سعوودیه.
به مه‌به‌ستی زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆنگره‌ی شه‌شه‌می هاوكاری ئابووری میسری - سعوودی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.