ئۆپۆزیسیۆنی سووریا: ئاگربه‌ست شكێنرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا باس له‌وه ده‌كات، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست مه‌ترسی جێبه‌جێنه‌كردنی له‌سه‌ره و سكرتێری رێكخراوی ناتۆ، نیگه‌رانی خۆی له‌و ژماره زۆره‌ی سوپای رووسیا له سووریا ده‌ربڕی و فه‌ره‌نساش داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ده‌كات.
ئه‌سعه‌د زه‌عبی، به‌رپرس له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌لعه‌ره‌بیه حه‌ده‌س" گوتی: "ئاگربه‌ستی سووریا كه له رۆژی شه‌ممه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئه‌سه‌ده‌وه، رووبه‌ڕووی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوه‌تی بووه‌ته‌وه".
زه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌لایه‌ن مۆسكۆ و واشنتۆن له باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه مۆركرابوو، له‌لایه‌ن سوپای حكوومه‌تی سووریاوه پێشێلكراوه‌و گوتیشی: "ئاگربه‌ست به‌ر له راگه‌یاندنی شكێنرا".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌توانێت گه‌لی سووریا بپارێزێت، ئۆپۆزیسیۆن ناچاره بیر له‌رێگه و پلانی دیكه بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ینس ستۆلتینبێرگ، سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی (ناتۆ) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كوه‌یت رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له سووریا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و نیگه‌رانی ناتۆی له له بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی سه‌ربازی رووسیا له سووریا نیشاندا.
ستۆلتینبێرگ گوتیشی: "ئه‌و رێككه‌وتنه و جێبه‌جێكردنی، باشتریش ده‌رفه‌ته بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی ئاشتییانه بۆ قه‌یرانی سووریا".
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، زانیاری‌یان له باره‌ی بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچانه پێگه‌یشتووه، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی "میانڕه‌ودان" و داواش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی هاتوونه‌ته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام بدرێت.