ده‌مانویست بۆ دانووستاندن بچینه جنێڤ نه‌وه‌ك بۆ گفتوگۆكردن
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان24 جۆرج سه‌برا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا رایگه‌یاند كۆنگره‌ی جنێڤ-3 تایبه‌ت به سووریا هه‌ر گرێنه‌درا تا ده‌ره‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، كۆتایی مانگیی رابردوو به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به به‌شداری نوێنه‌رانی حكوومه‌تی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن كۆنگره‌ی جنێڤ-3 له سویسرا گرێدرا.
له به‌شێكی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، جۆرج سه‌برا گوتی: "ئێمه ده‌مانویست بۆ دانووستاندن بچینه جنێڤ نه‌وه‌ك بۆ گفتوگۆكردن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ده‌مانویست له دانووستانه‌كاندا بڕگه‌كانی 12 و 13 بڕیاری نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به سووریا له بواری مافی مرۆڤ و وه‌ستاندنی بۆردومانه‌كان و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌رشاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا ره‌خنه‌ی له رووسیا گرت و گوتی: "بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ رووسیا نه‌یهێشت هیچ بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له باره‌ی ره‌وشی سووریاوه ده‌ربچێ".
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح