ئه‌مریكا پێشبینیی ده‌كا له شه‌ڕی مووسڵ زیاتر یارمه‌تیی عێراق بدا
K24 – هه‌ولێر:
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كا له شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ زیاتر یارمه‌تی هێزه عێراقییه‌كان بدا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، ئاشتۆن كارته‌ر گوتی: "به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ساڵی پاری هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به خێراكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له دژی داعش، ئێستا هێزی پاڵنه‌ر لای ئێمه‌یه نه‌وه‌ك لای داعش بێ".
كارته‌ر و جه‌نه‌رال جۆزێڤ دانفۆرد سه‌رۆكیی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا گوتیان: "هێزه عێراقییه‌كان سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی داهاتووی مووسڵ ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌مان پشتیوانییه‌كانی شه‌ڕی ساڵی پاری شاری رومادی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی گوت: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن زیاتر پشتیوانیی هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن، وه‌ك پشتیوانیی لۆجیستی كه له‌شه‌ڕی رومادیش خستییانه‌ڕوو به‌ڵام شه‌ڕه‌كه پێویستی به‌و جۆره پشتیوانییانه نه‌بوو".
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ رزگاركردنی مووسڵ، رۆژی 11 ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی سوپای عێراق گه‌یشته میحوه‌ری مه‌خموور.
له رۆژانی رابردووش‌دا چه‌ند كاروانێكی دیكه‌ی سوپای عێراق گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه، ئه‌و هێزانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه له به‌غدا مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح