وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرهەمهێنانی ئۆپیکی کەمکردووە

K24- هەولێر
بەپێی رووپێوێكی ئاژانسی رۆیته‌رز به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و گرفتەکانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نەوت لە ئۆپیک، ئه‌م مانگه ئاستی هەناردەکردنی نه‌وت له لایه‌ن رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتەوە ئۆپیك كه‌مبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و رووپێوه كه داتاكانی له بارکردنی نه‌وت و سه‌رچاوهکان‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت و ئۆپیك و راوێژكارانه‌وه وه‌رگیراوه: "رێژەی نێوەندیی هەناردەی نەوتی ئۆپیك ئەم مانگە رۆژانە گەیشتووەتە 32.37 ملیۆن بەرمیل بە بەراورد لەگەڵ 32.65 ملیۆن به‌رمیل لە رۆژێکدا کە مانگی رابردوو هەناردەی کردووە".
كه‌چی مانگی رابردوو رۆژرانه ئۆپیك 32.65 ملیۆن به‌رمیلی خستووه‌ته بازاڕ، به به‌راورد به مانگی رابردوو، ئه‌م مانگه خستنه‌ڕووی رۆژانه‌ی بڕی نه‌وت له لایه‌ن ئۆپیكه‌وه 28 هەزار به‌رمیل كه‌میكردووه.
بەپێی ئاژانسەکە هۆکارەکانی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئەم مانگه ناچارکەر بوونە، هۆکاری سەرەکیی ئەو کەمبوونەوەش عێراق بووە کە لە ساڵی 2015 هۆکاری زۆرترین گەشەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆپیک بوو، هۆکاری پاشەکشێکردنی عێراقیش وەستانی هەناردەکردنی نەوتە بە رێگەی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا.
ئۆلیڤیە جاكۆب، شرۆڤه‌كار له کۆمپانیای پیترۆماترێكس دەڵێ: "په‌ككه‌وتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هاتوو له كوردستان زۆرە، چونكه ئه‌وان به‌شێكی گه‌وره‌بوون له زیادكردنی هه‌نارده‌كانی عێراق، نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی كوردستان به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره و هەناردەیەکی ده‌سبه‌جێ بوو".
ئەمە لە کاتێکدایە هەناردەکردنی نەوت بە رێگەی هێڵی بۆڕیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه رۆژانه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ده‌گواسته‌وه له 17 ئه‌م مانگه‌وه وه‌ستاوه، ئەگەریش هەیە تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری 2016 ئەو وەستانە به‌رده‌وامبێ.
هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپیك له نایجیریاوه بوو، كه به‌هۆی دزەکردنی نەوتەوە پڕۆژه‌ی رۆیاڵ داچ شێل هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی بۆ به‌نده‌ره‌كان هه‌ڵپه‌سارد.
له ئه‌نجامی كاركردن و پڕۆسه‌كانی چاككردنه‌وه له چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئیماراتیش ئه‌م مانگه كه‌میكردووه.
ئه‌و رووپێوه ئه‌وه‌ی نیشانداوه به‌رهه‌مهێنانی سعودییه كه گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خاوه له جیهاندا وه‌ك خۆیه‌تی، مانگی رابردوو رۆژانه 10.20 ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده‌كردووه، زۆربه‌ی رۆژانی ئه‌م مانگه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودییه هه‌ر له‌و ئاسته‌دا بووه.
دوای لابردنی سزاكانی سه‌ری، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی رووپێوه‌كه‌ی رۆیته‌رز له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015ه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح