زیدان له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید تووڕه‌یه
K24- مه‌درید
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی گله‌یی له یاریزانه‌كانی هه‌یه و له دوایین راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌یدا، ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گرتوون.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه، دوێنێ دووشه‌ممه زیدان دوای دۆڕانیان له دێربی مه‌درید كه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به ئاتلێتیكۆ مه‌درید دۆڕان، به توندی ره‌خنه‌ی له یاریزانه‌كانی گرتووه و گله‌یی زۆری لێیان كردووه و داوای لێكردوون واز له لووتبه‌رزیی و خۆبه‌زڵزانین بهێنن.
رۆژنامه مه‌دریدییه‌كه ئاشكراشیكردووه، زیزۆ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك گله‌ییه‌كانی له یاریزانه‌كان كردووه و داوای لێكردوون زیاتر خۆیان ئاماده بكه‌ن و پێشیگوتوون، كه ئه‌وان هێشتا هیوابڕاو نه‌بووینه و چامپیۆنزلیگیان له پێش ماوه.